قەندیل هۆشداریی تووند بە بەغدا دەدات
  2024-09-06       483       

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەڵێت  رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و بەغدا بە واتای 'رێککەوتنە لەگەڵ داعش' و داوای لە حکومەتی عێراق کرد دەستبەجێ لەو هەڵەیە بگەڕێنەوە و پاشگەز ببنەوە.

ئاوێنه‌: کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ماوەی دوو هەفتەدا بە هۆی هێرشە تیرۆریستی و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٧ کەس تیرۆرکراون و رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و بەغدا جگە لە ' داگیرکەری و تیرۆر' هیچ شتێکی دیکەی لێناکەوێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ماوەی دوو رۆژی دواییدا لە ناوچەی برادۆست و راپەڕین لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستی سوپای تورکیادا هاووڵاتیانمان بەدیع کەمال محەمەد، موزەفەر حسێن خدر، محەمەد موزەفەر حسێن و موبین موزەفەر حسێن شەهیدبوون. بەر لە دوو هەفتەش لە ناوچەی شارەزور لە هێرشێکدا لە دژی خەباتکارانی پێشەنگی راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون. لە ٣١ی ئابدا حەکیم لوقمان لە ئیستەنبوڵ تەنیا لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردبوو لەلایەن ئەو رەوت و تاقمە فاشیستیانەی ئاکەپە-مەهەپە بەخێویان دەکەن، بە شێوەی دڕندانە تیرۆرکرا. واتە لە ماوەی ٢ هەفتەدا ٧ مرۆڤمان لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستی و داگیرکەرییەکانی تورکیا شەهیدبوون. بەم بۆنەوە ئەو هێرشە تیرۆریستیانە شەرمەزار دەکەین، سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بە تایبەتی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×