پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی 18 ساڵان لە روباری خابیر لە سنوری قەزای باتیفا خنكاوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 10:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە روباری خابیر و لە نزیك گوندی "گوفكێ" لە سنوری قەزای باتیفا خنكا.
بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، گەنجەكە ناوی (ا. ا. خ) و خەڵكی پارێزگای موسڵ بوە و تەرمەكەی لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنراوەتەوەو رەوانەی پزیشكی دادی زاخۆ كراوە.
پۆلیس وتوشیەتی، بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە.