کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، رۆژی 16 یان 17ـی ئەیلول بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات و 17ـی تشرینى یەکەم رادەوەستێت.
ئاوێنە: عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكدا وتی، هەفتەى داهاتو ناوى كاندیدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن ئەنجومەنى كۆمیسیارانەوە پەسەند دەکرێت و دوای ئەوە بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
ئەوەشی خستۆتەڕو، چاوەڕوان دەكرێت دەستپێكردنی بانگەی هەڵبژاردن بکەوێتە رۆژی 16 یان 17ـی ئەیلول.
عیماد جەمیل وتیشی، "بانگەشەى هەڵبژاردن سەعات 06:00ـی 18ـی تشرینى یەکەم رادەوەستێت، بەو پێیەى ئەو رۆژە دەنگدانى تایبەت دەستپێدەکات".