د.نەرمین مەعروف، ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێ سبەی وەفدێکی وەزارەتی دارایی عیراق بەسەرۆکایەتی تەیف سامی بێنە ھەرێم و کێشە و تێبینییەکان لە لیستی موچەدا تاوتوێ بكەن. دەشڵێت: دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت دەكەوێتە سەر خێرایی چارەسەركردنی كێشەكان.
ئاوێنە: د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێكدا وتی، چاوەڕوان دەکرێ سبەی تەیف سامی لەگەڵ ئەو وەفدەی وەزارەتی دارایی عیراق بێتە ھەرێم و لەگەڵ وەفدی وەزارەتی دارایی ھەرێم تاوتوێ ئەو کێشە و تێبینییانە دەکەن کە لە لیستی مووچەدا ھەیە، وەک بایۆمەتری و ناوی لێکچو، ھەروەھا ئەو موچانەی دراون بە ناوچە جێناکۆکەکان و چەندین بابەتی دیکە.
سەبارەت بە موچەی مانگی ئابیش د.نەرمین مەعروف وتی، دابەشکردنی دەکەوێتە سەر خێرایی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و عیراق.