لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم
  2024-09-05       530       

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆبوەتەوەو تەیف سامی جەختی كردۆتەوە كە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: ئیخڵاس دلێمی، كە لە فراكسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی دارایی بەگشتی و موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەتایبەتی، كۆبوەتەوە.

دلێمی ئاماژەی بەوەداوە كە لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە، تەیف سامی جەختی كردەوە كە خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانەو هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەردەوام دەبێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی داوەتە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە ناردنی موچەكانیان لەلایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×