وەزیری بازرگانی هەرێم: هەفتەی داهاتو بەغدا بەشێك لە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت
  2024-09-05       170       

وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتو بەغدا بڕێک لە پارەی گەنمی جوتیاران هەرێم دەنێرێت.

ئاوێنە: کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێکدا بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتو گوژمەیەک پارە وەک شایستەی دارایی جوتیاران لەبەرامبەر گەنمی وەرگیراوی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەنێردرێت.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕاشیگەیاند، هاوکاتی ئەو پارەیەی بۆ هەریمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت، بەشێک لە شایستەی دارایی جوتیارانی سنوری کەرکویش ڕەوانە دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمساڵ بڕی 685 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و بڕیاریشە بڕی زیاتر 500 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت، هەفتەی ڕابردوش بەهۆی نەناردنی پارەی گەنمەکانیان ژمارەیەک لە نوینەرانی جوتیاران سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبونەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×