ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێكی ئەمنی چونەتە سەر بینای دەزگای چاودێر لە سلێمانی كە دەزگاكە لەلایەن مەلا بەختیار، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی بالای سیاسی یەكێتییەوە سەرپەرشتی دەكرێت و دەستیان بەسەردا گرتوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاوێنە، كاتێك ئەو هێزە ئەمنییە چونەتە سەر بینای دەزگای چاودێر، كە بەرپرسانی دەزگاكە لەوێ نەبون و دەستیان بەسەر بیناكەدا گرتوە.
بینای دەزگای چاودێر دەكەوێتە گردی ئەندازیاران لە سلێمانی و خاوەندارێتی بیناكە بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.
ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر دەزگایەكی رۆشنبیریەو لەلایەن مەلا بەختیار ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتییەوە سەرپەرەشتی دەكرێت.
مەلا بەختیار ماوەیەكی زۆرە رەخنەی توند لە سیاسەتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی هەبوە.