پاش ئەوەی هاوڵاتییەك دوێنێ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سکاڵایان لەسەر کەسێک تۆمارکردوە كە هەڕەشەی لێكردون بەڵام دەستگیرناکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەی راگەیاند.
ئاوینە: هاوڵاتییه‌ك، دوێنێ چوارشەممە، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كارمان له‌پرۆژه‌یه‌ك كردوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌چاوسوركردنه‌وه پاره‌كه‌مان نه‌ده‌نێ، هه‌رچه‌ند فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌رچوه، به‌ڵام ده‌ستگیرنه‌كراوه و داوا له پۆلیس ده‌كه‌ین ده‌ستگیری بكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی کەسێک کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردوە کە سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکردوەو دەستگیرناکرێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت."
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی"لە ئێستادا تۆمەتبار (هـ، س، ق) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.