لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیدا لە سنوری پارێزگای كەركوك، ئەفسەرێكی باڵای سوپای عێراق كوژراو و دو سەربازیش برینداربون.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نزیك چیای غەڕە لە قەزای دوبزی سەربە پارێزگای كەركوك، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی عێراقیدا تەقینەوە لە ئەنجامدا ئەفسەرێكی باڵا كوژرا كە بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری بوە لە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق.
بەپێی میدیا عێراقییەكان لە تەقینەوەكەدا دو سەربازی دیكەی فرقەكەش برینداربون.