حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی دوای رەتكردنەوەی سكاڵاكەیان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بۆ دەركردنی فەرمانی سالارییو هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامی كۆبونەوەی 10ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەهۆتێل رەشیدی بەغداد، دهڵێت، ڕێز لهبڕیارهكه دهگرنو لهدادگای ئیداریش سكاڵایان تۆماركردووه.
ئاوێنه: راكان جبوری، سەرۆكی كوتلەی هاوپەیمانی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوكو حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانیو سەوسەن عەبدولواحد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لەبەرەی توركمانی، بەدو سكاڵای جیا داوایان لەدادگای فیدراڵی كردبو جێبەجێكردنی رێكارو بڕیارەكانی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كهركوك لەهۆتێل رەشیدی بەغدادو ئەنجامەكانی رابگرێت، تا ئەوكاتەی سكاڵاكانیان لەوبارەیەوە یەكلاییدەكرێتەوە.
دادگای فیدراڵی 18ـی ئاب وردبینی بۆ هەردو داواكارییەكە كردووەو رەتیكردۆتەوە، بە هۆی ئەوەی هیچ سیفەتێكی پەلەو پێویستیی تێدا نییە، تا كاتی یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكان بڕیاری دیكە دەربكەن.
حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی دوای رەتكردنەوەی سكاڵاكەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، بهمیدیاكانی ڕاگهیاند، سەرپێچی یاسایی لەدانیشتنەكەی هۆتێل رەشید ڕویداوە، دانیشتنەكە بەبێ سەرۆكی تەمەن بەڕێوەچو، ئەندامانی ئەنجومەن بەفەرمی ئاگادار نەكرابون، هیچ بەهانەیەك نەبو بۆ گواستنەوەی دانیشتنەكە لەكەركوكەوە بۆ بەغداد.
وتیشی، ماددەی 13ی یاسای هەڵبژاردنەكان دەڵێ دەبێت هەموو پێكهاتەكان نوێنەرایەتییان لەحكومەتی خۆجێی كەركوكدا هەبێت.
ناوبراو ڕهخنه لهمهرسومی سهرۆكایهتی كۆمار بۆ دهستبهكاربونی ڕیبوار كهریم، پارێزگاری كهركوك دهگرێتو دهڵێت، مەرسومە كۆمارییەكە بۆ دەستبەكاربونی پارێزگاری كەركوك خێراترین مەرسوم بوو لەمێژوی پرۆسەی سیاسیدا.
ئهوهشی وت، متمانەی گەورەیان بەخاوێنی و بێلایەنی دادگای عێراقی هەیە. دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی لەبارەی بابەتی دەركردنی فەرمانی سالاریی (الامر الولائی) دەركردووەو ئەسڵی سكاڵاكە هەر ماوەو بەردەوامە.
10ی ئەم مانگە ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك لههۆتێل رهشید لهشاری بهغدا كۆبوهوهو تیایدا سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگار هەڵبژێردران بەئامادەبونی 9 ئەندام لەیەكێتیی، بەشێكی عەرەب و كۆتای كریستیان.