تەندروستی كەركوك ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن هاوڵاتییەك لە كەركوك توشی ئاوڵەی مەیمون بوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەكشەممە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوكرایەوە كە تۆشبویەكی ئاوڵەی مەیمون لە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری كەركوك تۆماركراوە.
بەڵام فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رونكردنەوەیەكدا ئەو هەواڵەی رەتكردۆتەوەو وتویەتی"ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە لەبارەی بونی توشبویەكی ئاوڵەی مەیمون لە نەخۆشخانەی فێركاری ئازادی، رەتدەكەینەوە."
تەندروستی كەركوك جەختیشی كردۆتەوە كە لە كەركوك تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون تۆمار نەكراوە.