دەزگای ئاسایش: بكوژی هاوڵاتییەكی هەولێر لە سلێمانی دەستگیركرا
  2024-08-18       241       

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی كەمتر لە 24 سەعاتدا بكوژی ئەو هاوڵاتییەی كە شەوی رابردو لە پڕۆژەی نیشتەجێبونی "ئیسكانی نوێ" لە هەولێر كوژرا، لە لایەن ئاسایشەوە لە سلێمانی دەستگیركرا.

ئاوێنە: شەوی ڕابردو 17/8/2024 کاتژمێر 10:30 خولەك لە شاری هەولێر، هاوڵاتییەک بەناوی (ئەحمەد خۆشناو) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلە، لەپڕۆژەی نیشتەجێبونی (ئیسکانی نوێ) لە هەولێر کوژرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، توانیان بکەری تاوانەکە لە شاری سلێمانی دەستگیربکەن و ڕوبەڕوی یاسای بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×