رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ کۆمەڵەی خاوەن مۆلیدەکانی شارەکە کۆبووەوە.
ئاوێنه: نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا کە یاریدەدەری هونهری ئامادەی بوو، تیایدا رهوشی دابینکردنی کارەبا لە ڕێگەی تۆڕی نیشتمانی، میکانیزمەکانی دابینکردنی گازی پاڵپشتیکراو بۆ خاوەن مۆلیدەکان، میکانیزمەکانی دیاریکردنی نرخی ئهمپێری موهلیدەکان لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و ناتەبایی دابینکردنی کارەبا بههۆی لۆد و كێشهكان لە دابینکردن لە سەرتاسەری شارەکەدا باس کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تەها رایگەیاند: پێویستە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئهمپێری موهلیدە و کێشانی نەخشەی چارەسەرەکان بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی لە نێوان هەموو گەڕەکەکان.