بهگوێرهی نوێترین لێدوانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پاڵاوگە نایاساییەکان داناخرێن، بهڵكو ڕێكدهخرێنهوهو دهبێت مهرجه ژینگهیییهكان جێبهجێبكهن.
ئاوێنه: چهند ڕۆژێك لهمهوبهر پارێزگاری هەولێر بڕیاری داخستنی بۆ سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دەرکرد، بەڵام ئومێد خۆشناو لەنوێترین لێدوانیدا ئهمڕۆ شهممه لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەرکی سەرەکی ئەوان لەئێستادا ئەوەیە ڕوبەڕوی هەموو ئەو پاڵاوگانە ببنەوە کە بونەتە هۆی پیسبونی ژینگەو دایانبخەن.
وتیشی،" تا مۆڵەتی ژینگەیی جێبەجێ دەکەن، ئەو پاڵاوگانە دادەخرێن".
ئومێد خۆشناو وتی،" پاڵاوگە شتیێکی خراپ نییە، بەڵام دەبێت ڕێکبخرێنەوەو لەناوچە دورە دەستەکان شوێنیان بۆ دابین بکرێت تا کار بکەن".
جێبەجێکردنی مەرجە ژینگەییەکانیش یەکێکی دیکەیە لەپێشنیازەکانی پارێزگاری هەولێر بۆ ڕێکخستنەوەی پاڵاگە نایاسییەکان و باسی لەوەکرد، ئەو پڕۆسەیە کاتێکی زۆر دەوێت تا جێبەجێ بکرێت.
ڕۆژی 4ـی ئابی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەپێناو ژینگەی پارێزگاکە، بڕیاریانداوە لەماوەی 10 رۆژدا سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانی پارێزگاکە دابخەن کە ژمارەیان 138 پاڵاوگەیە.
ئەوەی ئێستا لەلێدوانەکانی پارێزگاری هەولێرەوە دەردەکەوێت، هەوڵەکان بەئاڕاستەی داخستنی پاڵاوگەکان نین، بەڵکو هەوڵێکە بۆ بەیاساییکردنی پاڵاوگە نایاسییەکان.