لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران
  2024-08-17       265       

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، سێ تۆمەتبار لەسەر كوشتنی گەنجەكەی تەكیەی كاكەمەند دەستگیركران كە شەوی رابردو لە ئەنجامی شەڕی نێوان دو خێزان كوژرا.

ئاوێنە: لیژنەی ئەمنیی فەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەهۆی شەڕی نێوان دو خێزان کە خزمی یەکترن شەوی ڕابردو گەنجێک بەناوی (ئالان تالیب خدر) لەدایکبوی 2001 کوژرا."

لیژنەكە وتوشیەتی"دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان بەهاوکاری بەشی پۆلیسی دوکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەکردو توانرا سێ تۆمەتباری داواکراو دەستگیربکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×