شەوی رابردو لە شەڕی نێوان دو خێزاندا لە ناحیەی تەکیە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ گەنجێک کوژرا.
ئاوێنە: رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ ئەمڕۆ شەممە بەمیدیای پارتی وت "شەڕەکە لەنێوان دو خێزاندا بوە کە زاوا و خەزورن. لە ئەنجامدا گەنجێک کوژراوە کە کوڕی خەزوری زاوایە."
ئەوەی کوژراوە ناوی ئالان تالیب خدرو لەدایکبوی 2001 و لە تەکیە کاسب بوە.
رەمک رەمەزان وتی، لە روداوەکەدا چەند کەسێک تۆمەتبارن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە.
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەکات و تاوەکو ئێستا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیر نەکراوە.