كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
  2024-08-17       481       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوەو خۆڵبارینێكی سوكیش دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لە هەندێ ناوچەکانی باشوری هەرێم.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونى تۆزێکى سوک لە هەندێ ناوچەکانی باشوری هەرێم و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 40، دھۆک: 41، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: 42، زاخۆ: 42، سۆران: 41، حاجی ئۆمەران: 32، گەرمیان: 46 پلە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×