ئاسایشی هەولێر هۆشداری دەدات كە هەر لایەنێك لە بانگەشەی هەڵبژاردندا چەك ببەخشێتەوە یاسای چەكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت و داواش لە لایەنەكان دەكات بەچەكەوە بانگەشە نەكەن.
ئاوێنە: ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"هەر کەس و لایەنێک لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، چەک ببەخشێتەوە ئەوا یاسای چەكی لەسەر جێبەجێ دەكرێت."
ئەوەشی خستۆتەڕو"هیوادارین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو ڕو نەدات و وەک خۆی بەڕێوەبچێت، داوا لە لایەن و حیزب و كەسایەتییەكان دەکەین، بە چەكەوە بانگەشە نەكەن، چونكە ڕێگە پێدراو نییە."
ئاماژەی بەوەشداوە"هاوكات داواکارین هیچ کەس و لایەنێک چەک نەبەخشێتەوە، لەبەرئەوەی لە ڕێگای داواكاریی گشتییەوە دەدرێتە دادگا و بەپێی یاسای چەک سزا دەدرێت و لەسەری جێبەجێ دەكرێ."