لە زاخۆ گەنجێكی 17 ساڵان لە روباردا خنكا
  2024-08-16       188       

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی 17 ساڵان لە روباری خابیردا خنكاو تەرمەكەی لە روبارەكە دەرهێنراوەتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 12:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێكی 17 ساڵان بەناوی (د. ع. ع.) لە نزیك گوندی "سپینداروك" لە روباری خابیردا خنكا.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی تەرمەكەی دەرهێنرایەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كرابو گیانی لەدەستدا، پاش ئەوە تەرمەكەی رەوانە كرا بۆ پزیشكی داد لە زاخۆ.

پۆلیس وتوشیەتی، بە بڕیاری دادوەر، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو دەست بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×