نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیانەوە، دەڵێت، لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە لەبەردەم پێشهات و ئاڵەنگاریی گەورەدان. دەشڵێت، پارتی پێويسته له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له هه‌مو بواره‌كاندا خۆی نوێ بكاته‌وه.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامەكەیدا وتویەتی"له كاتێكدا يادى پيرۆزى 16ى ئاب ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاريى گه‌وره‌دان. پارتى چۆن له خه‌بات و شۆڕش و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى سه‌ره‌كى هه‌يه، ئێستا و بۆ هه‌ميشه پێشه‌نگى پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌يى و مافه ده‌ستورييه‌كانى گه‌لى كوردستانه و به هه‌مو هێز و توانايه‌وه له‌م پێناوه‌دا ده‌سپێشخه‌ر و به‌رده‌وام ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشداوە، پارتی "پێويسته هه‌ميشه خۆى له‌گه‌ڵ پێشكه‌و‌تنه‌كانى سه‌رده‌م له هه‌مو بواره‌كاندا نوێ بكاته‌وه و بره‌و به ئه‌زمونى حوكمڕانى و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كان و گيانى نيشتمانى و سوربون له‌سه‌ر تێكۆشان بدات تا ئازادى و سه‌رفرازى و هه‌مو مافه‌كانى گه‌لى كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.