لە قەزای بەردەڕەش "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە" مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ، پوری خۆی کوشت.
ئاوێنە: عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە روداوی راگەیاند: "سەعات 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ بە ناوی (ع. م.) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پوری خۆی کوشتوە."
ئەو ژنەی کوژراوە ناوی (س. ع.)و تەمەنی 35 ساڵ بوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش وتیشی، لەدوای روداوەکە تیمەکانیان گەیشتونەكەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ روداوەکە کردوەتەوە.
ئەوشەی خستۆتەڕو، دادوەر بە مادەی 406ـی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد و "لە ماوەیەکی کورتدا بکوژەکە دەستبەسەر کرا."