ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتو موچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
ئاوێنە: ئیخلاس دلێمی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەروداوى راگەیاند، "ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەوترا وەزیری دارایی بەڵێنی ناردنی موچەی لەم هەفتەیەدا دابێت، بەڵکو پێی وتین لەم چەند رۆژەی داهاتودا دەینێرن."
پێشتر چەند ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاندبو، لە کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی رابردو، وەزیری دارایی عێراق پێی وتون كە تا كۆتایی هەفتە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرن.
ئیخلاس دلێمی ئاماژەی بەوەشداوە "پڕۆسەی وردبینی لیستەکان تەواوکراوە و ئەگەری هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتو موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت."