باوکێک لەقەزای خورماتوو بەچەقۆ هێرشیکردووەتە سەر منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەیو ٢٦ چەقۆی لێداوە.
ئاوێنه: جێگری نەخۆشخانەی خورماتوو، ئاراس جەلال لەبارەی ئەم رووداوە رایگەیاند "رووداوەکە درەنگانێکی شەوی رابردوو روویداوە و پاش ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە دەرکەوتووە، منداڵەکە 26 چەقۆی لێدراوە. بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ منداڵەکە کە کچەو تەمەنی دوو ساڵە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی لەکەرکوک کراوە".
راشیگەیاند "هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێزانی و دوای رووداوەکەش باوکەکە لە رووی دەروونییەوە کەمێک ناجێگرە و خۆی رادەستی پۆلیس کردووە".