میدیایەكی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە كە سبەی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت كە بڕەكەی نزیكەی یەك ترلیۆن دینارە.
ئاوێنە: پێگەی "بەغداد ئەلیەوم"، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە كە "سبەی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری كۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم دەنێرێت كە بڕەكەی نزیكەی یەك ترلیۆن دینارە."
ئەو سەرچاوەیە جەختیشی كردۆتەوە كە پارەی موچەی هێزە ئەمنییەكانیش دەنێردرێت و دواناخرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەگەر ئەو پارەیە سبەی پێنجشەممە بگاتە هەرێمی كوردستان، چاوەڕوان دەكرێت وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە دەست بە دابەشكردنی موچە بكات.