ئەمڕۆ سێشەممە، لەساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس وەداد حسێن لە دهۆك، ئومێد بەرۆشكی، یەكێك لە زیندانیانی پێشوی بادینان لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لێیدراو دەستگیركرا.
ئاوێنە: قەیدار حسێن زێباری، چالاكوانی بادینان، كەمێك لەمەوبەر لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك راگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی رابردو، پارتی رێگرە لە بەڕێوەچونی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس شەهید وەداد حسێن.
وتیشی، كەمێك لەمەوبەر هێزە ئەمنییەكان هێرشیان كردە سەر هاوڕێمان ئومێد بەرۆشكی و دەستگیرییان كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی 8ی 2024، هەشت ساڵ بەسەر ڕفاندن و شەهیدکردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێن لە دهۆك تێپەڕدەبێت، بەقسەی بەشێك لە چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی سنورەكە و هاوڕێیانی شەهید وەداد، هێزە ئەمنییەكانی سنورەكە رێگەیان نەداون بچنە سەر گۆڕی ئەو رۆژنامەنوسە شەهیدەو ساڵیادی بكەنەوە.