مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى كه‌ركوك هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت: خانه‌قین كراوه‌ به‌قوربانى كه‌ركوك
  2024-08-13       777       

به‌رپرسێكى باڵاى پێشوى یه‌كێتى له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى كه‌ركوك هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خانه‌قین كراوه‌ به‌قوربانى كه‌ركوك"، ده‌شڵێت:"مانەوەی ڕێبوار تەها-ش لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک تاوەکو ئێستا ڕون نییە".

ئاوێنە: مەلا بەختیار قسه‌ى بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى كردوه‌و وتویه‌تى:"لەپێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک غەدر لەخانەقین کراوە، چونكه‌ ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی لەوێ هیچ پۆستێک بەکورد نەدرێت، خانەقین کراوە بەقوربانیی کەرکوک، مانەوەی ڕێبوار تەها-ش لەپۆستی پارێزگاری کەرکوک تائێستا ڕون نییە، چونکە لایەنە سیاسییەکان ڕەتیانکردوەتەوە".

شەوی شەممە 10ی ئابی 2024، بەبێ بەشداریی پارتی‌و بەرەی تورکمانی‌و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبەغدا پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران‌و ڕێبوار تەها بەپارێزگارو محەممەد حافزیش بەسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

پێشئەوەی کۆبونەوەکە بکرێت، فراکسیۆنەکانی پارتی‌و بەرەی تورکمانی‌و هاوپەیمانیی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسێ ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ڕەتیانکردەوە بەشداریی کۆبونەوەکەیان کردبێت‌و بە"نایاسایی" ناویان بردو جەختیانکردەوە، لەکاتی خۆیدا ئاگادارنەکراونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×