فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
  2024-08-12       396       

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، دانیشتنی رۆژی 10ی ئابی ئەنجومەنەكە كە تێیدا پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا، "نایاسایی"یە و داوا دەکات پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەن و حکومەتی خۆجێی پارێزگاكە "بەشێوەیەکی یاسایی" بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونکردنەوەیەکدا بۆ رایگشتی رایگەیاند"رۆژی 10/8/2024، لە هۆتێل رەشید لە شاری بەغدا کۆبونەوەیەک ئەنجامدراوە بە ناوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لێرەدا بە هەمو لایەکی رادەگەیەنین ئێمەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو کۆبونەوە نەبوینەو ئاگادار نەکراوینەتەوە لە ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەمەش پێچەوانەی مادەی 7 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008ی هەموارکراوە، بۆیە رێکارەکانی گرێدانی ئەو دانیشتنە بە نایاسایی لە قەڵەم دەدەین و داوا دەکەین پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و حکومەتی خۆجێی بەشێوەیەکی یاسایی بەڕێوەبچێت."


 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×