کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٢ پلە دەبێت.