بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەسنوری ناحیەی سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
ئەو پێنج کەسە بە شێوەی باندێك دزییان كردووە، دانیان ناوە بە 20 تاوانی دزیكردن لە سنوری ناحیەی سیتەك و شاری سلێمانی.
لە ئێستادا هەریەك تۆمەتباران ( م، خ، ر لەدایكبووی 1994 – م، ی، ح لەدایكبووی 2000 – ه،ع،ع لەدایكبووی 1999 – م، ج،ع لەدایكبووی 1983 – ش،ع،ك لەدایكبووی 1994 ) بەپێی ماددەی 443 یاسایی سزادانی عێراقی راگیراون.