کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی سەر سندوقی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و بەتێکڕا 42 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ بوون بە چاودێر لە ناوەندەکانی دەنگدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوە بچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی، بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت.
کلیک لەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی ناوەکان