ماڵپەڕێکى ئیسرائیلى: تورکیا وزە بۆ سوپاى وڵاتەکەمان دابین دەکات
  2024-08-11       593       

ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، لە ٩ـی ئەم مانگەدا وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای دۆراد ئینێرجی تورکی درێژکردووتەوە، دەشڵێن، بەپێى ڕێککەوتنەکە کۆمپانیاکە، کە لە شاری ئەشقەلۆن لە ئیسرائیل کار دەکات، وزە بۆ سوپای وڵاتەکەمان دابین دەکات.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، لە ٩ـی ئەم مانگەدا وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای دۆراد ئینێرجی تورکی درێژکردووەتەوە.

دەشڵێن، بەپێى ڕێککەوتنەکە کۆمپانیاکە، کە لە شاری ئەشقەلۆن لە ئیسرائیل کار دەکات، وزە بۆ سوپای وڵاتەکەمان دابین دەکات.

باس لەوەشکراوە، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بەردەوام بووە لە پارەدان بە کۆمپانیای زورلو هۆڵدینگ کە کۆمپانیایەکی تورکیە و لەلایەن ئەحمەد نازیف زۆرلو بەڕێوەدەبرێت، کە کەسێکى نزیکى ئەردۆغانە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە کۆمپانیای زورلو هۆڵدینگ هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای دۆراد ئینێرجی و کۆمەڵێک بازرگان ئیسرائیلی، بە هاوبەشی خاوەنی ئەو وێستگەیەن کە وزە دابین دەکات بۆ سوپا و وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە وتەی ئەردۆغان، دەوڵەتی تورک هەناردەکردن و هاوردەکردنی لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕاگرتووە.

جێگای ئاماژەیە، لەلایەکی دیکەوە ماوەی هەفتەیەکە ئەردۆغان بانگەشەی ئەوە دەکات، کە دەچێتە پاڵ داواکەی ئەفریقای باشوور لە دژی ئیسرائیل لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڵام بەپێى بەڵگەکان تورکیا هاوکار و پشتیوانێکى کاراى ئیسرائیلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×