رێبوار ته‌ها، پارێزگای نوێی كه‌ركوك له پشكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه له‌مڕۆوه قۆناغێكی نوێ له كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌ویش قۆناغی هێنانه كایه‌ی ئاشتی و ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه به‌بێ جیاوازی.
شه‌وی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاڕێزگای کەرکوک بەبێ بەشداری شێك لە ئەندامانی عەرەب و كورد و توركمان لە هۆتێل رەشید-ـی بەغدا بەڕێوەچوو و تیایدا رێبوار تەها، به پارێزگاری نوێی كەركوك و ئیبراهیم تەمیم وەک جێگری یەکەمی پارێزگار دیاریكران.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا محه‌مه‌د حافز، لە پێکهاتەی عەرەبی بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا.
رێبوار ته‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا كه دوای هه‌ڵبژاردنی به پارێزگاری كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه ده‌شڵێت: "هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوی ژێرخانی ئابووری و برودان بە کەرتە جیاجیاکان و بەگرخستنی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کەرکوک بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری کەرکوک".
ده‌شڵێت: "هاوکات دووپاتیدەکەینەوە ئەم پێگەیە دەکەینە ئامرازێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بێ جیاکاری".
له په‌یامه‌كه‌ی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ش هاتووه، "جەختدەکەینەوە پارێزگاری داهاتووی کەرکوک، پارێزگاری کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحییەکان، هەموو چین و توێژەکانی کەرکوک دەبێت بەبێ جیاوازی".