كهمێك لهمهوبهر كۆبونهوهی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەغداد ئهنجامدراو تێیدا ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوکو محەمەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردران.
ئاوێنه: پارێزگاری نوێی کەرکوک كێیه؟
رێبوار تەها مستەفا ئەحمەد
* ساڵی 1982 لەگەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لەدایکبووە.
* خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەکەرکوک تەواوكردووە.
* خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆسی یاسا و بڕوانامەی دبلۆمی كارگێری و یاسایە لەپەیمانگای تەکنیکی کەرکوک.
* لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق تا ساڵی 2014 کاری کردووە لەپرسی ئەمنی و روبەڕوبونەوەی تیرۆر.
* ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بەئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.
* رێبوار تەها لەلێکەوتەکانی دوای ریفراندۆم و روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا رۆڵێکی بەرچاوی بینیو کەرکوک و شارەکەی بەجێنەهێشت.
* لەساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی (ی.ن.ک) بووە بەئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ جاری دووەم و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.
* هەروەها جێگری نوسینەوەی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.
* لەکۆنگرەکانی چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.
* بەشداربووە لەچەندین کۆڕو کۆبوبونەوەی سیاسی و خول و وۆرکشۆپی تایبەت بە کارگێری و کاروباری پەرلەمانی لەدەرەوەی وڵات.
* لەساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی "کەرکوک هێزو ئیرادەمانە"، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بەئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رێبوار تەها 29 هەزارو 861 دەنگی بەدەستهێنابوو.
* زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانێ.