هیچ هەماهەنگیەک لەنێوان وەزارەتی پلاندانانو وەزارەتی داراییو بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری بونی نیە!
سۆران عومهر، ئهندامی لیژنهی ئابوریی پهرلهمانی عێراق چەند تێبینیەکی لیژنە هاوبەشەکەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵو هەرێم لەسەر سیستمی ژمێریاریو دارایی بەڕێوەبەرایەتیو خەزێنەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكردۆتهوهو دهڵێت، هیچ هەماهەنگیەک لەنێوان وەزارەتی پلاندانانو وەزارەتی داراییو بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری بونی نیە!
ئاوێنه: دهقی تێبینییهكانی لیژنە هاوبەشەکەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵو هەرێم لەسەر سیستمی ژمێریاریو دارایی بەڕێوەبەرایەتیو خەزێنەکانی هەرێمی کوردستان:
حكومەتی هەرێم (١١٧٠) یەکەی ژمێریاری هەیە (٦٧٨) یەکەی ژمێریاریان مەرکەزیەو (٤٩٢) یەکەیان لامەرکەزین، بەڵام کەس نازانێ بەچی سیستمێکی ژمێریاری کاردەکەن.
چاودێری دارایی فیدراڵ لە ٢٦/٢/٢٠٢٤ نوسراوی ئاراستەی هەرێم کردووە دەپرسێ ئێوە بەچی سیستمێکی ژمێریاری کاردەکەن، پێویستە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەماهەنگی بکەن بۆ یەکخستن و هاوتاکردنی سیستمی ژمێریاری.
وردبینی بۆ (٨٦) فەرمانگەو بەڕێوەبەرێتی کراوە هیچیان میزان مراجەعەیان هاوتا نەبووەو جیاوازی زۆریان هەبووە بۆ نمونە:
- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەسیستمی لامەرکەزیە.
- بەڕێوەبەرێتی نەوت و کانزاکانی دهۆک.
- فەرمانگەی ئاوی بازیان.
- بەڕێوەبەرێتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران/ دهۆک.
- بەڕێوەبەرێتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی.
لیژنەکەی دیوانی چاودێری دارایی داوای تۆماری یەکخستنی ژمێریاری تایبەتیان کردووە لەبەڕێوەبەرێتی گشتی ژمێریاری بەڵام پێیان نەدراوە، چونکە جیاوازی لەنێوان تۆماری یەکخراوی ژمێریاریی و میزان موراجەعەو باڵانسی ئەژمێرەی نێوان (پێشینەو ئەمانات و قەرزدەرو قەرزارەکان).
- جگە لەوە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان میزان مراجەعەی نیە.
جیاوازیەکی زۆر هەیە لەسەرفکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران بۆ هەرمانگێک، كاتێک چاودێری دارایی لەپرسیاری (٧) لە ٢٨/٢/٢٠٢٤ لەوەزارەتی دارایی دەپرسن هۆکارەکەی چییە چاودێری دارایی نوسیویەتی بڕوامان بەوەڵامەکەی دارایی نیە!
- کاتێک وردبینیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆو شارهوانی هەولێر کردووە داوایان لێکردون پابەندبن بەسیستمی ژمێریاری حکومی بۆ پارێزگاری لەماڵی گشتی.
- سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین میزان مراجەعەی نیە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لای ئاساییە نەمان بووە!
- کاتێک بەراوردی میزان مراجەعەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرێتی گشتی ژمیریاریان کردووە لە موچەی فەرمانبەران دا (٤٤ ملیۆن دینار) جیاوازی هەیە! بەنوسراو لە ٢٨/٢/٢٠٢٤ کە لێیان پرسیون ئەو جیاوازیە چییە لەوەڵامدا نوسیویانە لە ڕیزبەندی کراوە!!
- لەبەڕێوەبەرێتی دابەشکردنی کارەبای٢ لەولێر داهات بەپێی تۆماری فەرمانگەکەو میزان مراجەعە (٦١ ملیۆن دینار) جیاوازی هەیە! واتە لەمیزان مراجەعە داهاتەکە ٦١ ملیۆن کەمترە!
- کاتێک وردبینی بۆ حسابی بانکی خەزێنەی یەکی سلێمانی و خەزێنەی دهۆک و خەزێنەی هەولێر کراوە دەبینن لەهەژماری خەزێنەی هەولێر ١٩٨ ملیار دینارو لە خەزێنەی یەکی سلێمانی ١٣٥ ملیار دینارو لە خەزێنەی دهۆک ٧٥ ملیار دیناری لەسەرە!
کاتێک دەپرسن ئەم پارانە چیەو مخالەفەیە خەزێنەی هەولێر وەڵام ناداتەوە خەزێنەی سلێمانی دەڵێ ئەوە پارەی چەکە وەستێنراوەکانە! خەزێنەی دهۆکیش دەڵێ ئەوە هی چەکی بێ رەصیدە!
- لەخەزێنەی هەولێر پارەی (امانات) بەبڕی (٧٦ ملیار دینار) بەبێ پاکتاوکردنی و دانانی لەحسابێکی جاری !
دەرکەوت لەخەزێنەکان چەکی ڕاگیراو بە بڕی گەورە هەیەو ماوەی یاسایی بەسەریدا تێپەڕیوە و چارەسەری یاساییانەی بۆ نەکراوە.
- لەخەزێنەی سلێمانی١ تۆماری قەیدی کردنەوە بۆ حساباتی کاش و حساباتی نێوان قەرزدەرو قەرزدار بۆ پێشینەو ئەمانات بونی نیە!
- هەندێ لەخەزێنەکان موچەی (٢٣٢) پلە باڵا خەرج دەکەن کاتێک بە نوسراوی (م/١٥ لە ٢/٣/٢٠٢٤) لێیان پرسیون ئەمانە چین وتویانە ئەمانە سەر بەڕێکخراوەکان بوون لەوەزارەتی دارایی بەڵام لە ٣١/٣/٢٠٢٥ لیستی موچەکانیان ڕەوانەی خەزێنەکراوەو لێرە موچە وەردەگرن.
هەندێک لە خەزێنەکان ئامادە نەبوون ناوو زانیاریمان پێ بدەن لەسەر ئەو مینحەو بەخشینانەی کە پێیان دەدەن! داوای ئەوەلیات و زانیاری ئەو مینحەو پارانەمان کردووە پێیان نەداوین.
- تێبینیان کردوە لە قەزای ئاکرێ ٤٤ فەرمانبەری گرێبەستیان داناوە لەجێی ٤٤ فەرمانبەری دیکەی گرێنەست بەبێ رەزامەندی وەزارەتی دارایی!
- بڕی (١٠ ملیار دینار) لەداهاتی پلانی وەبەرهێناندا هەیە بەبێ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری زانیاریمان پێ بدەن لەسەر ئەو بڕە پارەیە!
- هەبوونی جوڵەیەکی بەردەوامی مانگانە لەحسابی پارەی نەقدی لەنێوان قەرزدەرو قەرزدار بەبڕی (١٩ ملیار دینار) قەرزدەر و (٣٦٣ ملیار دینار) لەحسابی قەرزدار، وە (٣٦٣ ملیار دینار) لەحسابی قەرزدەر! بەبێ ئەوەی زانیاریمان پێ بدەن لەسەر جوڵەی ئەم بڕە پارانە لەسەر حسابی قەرزدار! کە تەجاوەزە لەسەر یەکە ژمێریاریەکان.
جگە لەمانە هیچ هەماهەنگیەک لەنێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرێتی ژمێریاری بونی نیە!