وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: بەهۆی كێشە تەكنیكییەكەوە، گەشتەكان لە عێراقەوە بۆ دوبەی راگیران
  2024-07-19       200       

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو كێشە تەكنیكییە جیهانییەوە كە لە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكاندا دروست بو، سەرجەم گەشتەكان لە عێراقەوە بۆ فڕۆكەخانەی دوبەی لە ئیمارات راگیران.

ئاوێنە: مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتەكە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق وتی، گەشتە ئاسمانییەكان لە عێراقەوە بۆ فڕۆكەخانەی دوبەی راگیران ئەوەش بەهۆی ئەو كێشە تەكینكییە جیهانییەوە كە كاریگەری لەسەر فڕۆكەخانەكانی ئیمارات هەبوە.

جەختیشی كردەوە كە گەشتە ئاسمانییەكانی سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكان لە عێراقەوە بۆ دوبەی راگیراون.

لەبارەی كاریگەری كێشەكە لەسەر فڕۆكەخانەكانی عێراق، وتی، هیچ كێشەیەكی تەكنیكی و ئەلیكترۆنی لە فڕۆكەخانەكان نەبوە. ئەو سیستمە ئەلیكرۆنییەی كە بۆتە مایەی كێشەكە لە عێراق بەكارناهێنرێت. 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×