دوو شه‌ممه‌, 31 ی ئازار , 2025
لە سوریا هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئەمریكا
  2024-06-11       405       

ئەمڕۆ لە ناوچەی تەنف لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئەمریكا، ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو بنكەیە بە یەكێك لە گەورەترین بنكە سەربازییەكانى ئەمریكا لە ناوچەكەدا دادەنرێت.

میدیا عەرەبیەکان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە بنكەیەكی سوپای ئەمریكا لە ناوچەی تەنف لە سنورى (سووریا- عێراق- ئوردن) .

ئاماژە بەوەشكراوە، دواى هێرشەکە دەنگی تەقینەوە لەناو بنكەكەدا بیستراوە.

هاوکات، لە ١٩ى تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ ەوە ١٢٩ جار لە ڕێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بنكەكانی ئەمریكا لە ناو خاكی سووریادا هێرشیان كراوەتە سەر، لەوانە ١٧ هێرش بۆ سەر بنكەی تەنف بووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×