یەکێتیی ئەوروپا: عێراق هەنگاوی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەنێت
  2024-06-03       189       

باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا جەختیلەوە کردەوە، عێراق هەنگاوی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا دەنێت و ئاماژەی بە گرنگیدان بە یاساکان لەو بوارەدا کرد.

تۆماس سایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە میانەی وتارێکیدا لە کۆنفرانسی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەوەی خستەڕوو، ”یەکێتی ئەوروپا زۆر گرنگی بە عێراقی و یاساکانی دژە گەندەڵی عەرەبی، پشتگیریی و هاوکاریی شارەزایانی عێراقی لەو بوارەدا دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”یاساکان لە عێراق لە بورای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی جێبەجێکراوە، بەڵام پێویستمان بە یاسای زیاتر هەیە، لەو بوارەدا عێراق هەنگاوی گەورە دەنێت”.

ئەو باڵیۆزەی یەکێتیی ئەوروپا دەشڵێت، ”دەستەی دەسپاکی و دەسەڵاتی دادوەری کاری زۆر گەورە دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و عێراق پێشکەوتنی گەورەی لەو بوارەدا بەدەستهێناوە”.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×