دوو شه‌ممه‌, 31 ی ئازار , 2025
"ساڵانە نزیكەی 150 هەزار گەنج لە عێراق بێكار دەبن"
  2024-06-02       273       

سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق، ئاشكرایكرد،  ساڵانه‌ نزیكەی 150 هه‌زار گه‌نج لە عێراق بێكاردەبن.

ئاوێنە: رائید فەهمی، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس وتویەتی، "وێڕای ئەو رەخنە جددیانەی لەبارەی خشتەكانی بودجەوە هەن، بەڵام وا دەردەكەوێت كە ئەو خشتانە پەسەندبكرێن."

وتوشیەتی"نە بودجەو نە حكومەت هیچ رێوشوێنێكی كردارییان پێشكەش نەكردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاری بەتایبەت لەنێو گەنجان و دەرچواندا، لەكاتێكدا كە ساڵانە نزیكەی 150 هەزار گەنج لە عێراق پەیوەست دەبن بە سوپای بێكارانەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×