کەمێک لەمەوبەر لەهێرشێکی ئاسمانیدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەچیای شنگال ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج .
لەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا ناوچەی سەردەشت-ی لە چیای شنگال سێ جار بۆردومان کردوە .
لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆیا هایلۆکس کراوەتە ئامانج و تا ئێستاش زیانە گیانییەکانى ئەم بۆردومانە ئاشکرا نەکراوە.
هێرشەکە لە نزیک کەمپی سەردەشتی سەر چیای شنگال بوە کە بەشێک لە ئاوارەکانی شنگال تێدا نیشتەجێن .
