میس بێڵ: فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، كه من زۆر زۆر خۆشمده‌وێ ده‌ڵێ "ئاماده‌م له سلێمانیدا بۆمبارانی هه‌ر شتێك بكه‌م كه له چوار پێ به‌رزتر بێت"
میس بێڵ: بابەکر ئاغا له خۆشی و ناخۆشیدا له كێشه‌كانی شێخ مه‌حموودا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو
"لە نامەکانی خاتوو گێرتروود بێڵەوە"
لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
٢٩ی نۆڤەمبەری ١٩٢٣
... دواجار شێخ مه‌حموود كه هێشتا خه‌ریكی به‌رپاكردنی ئاژاوه و پشێوی بوو له سلێمانی كۆتایی پێهات، هه‌موو شوێنكه‌وتووانیشی خه‌ریكه وازی لێده‌هێنن و پشتی تێده‌كه‌ن و دوا داواكاریی بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت خزمه‌تمان بكات به هاندانی خێڵه كورده‌كانی ئێران بۆ ڕاگه‌یاندنی داواكردنیان بۆ ماندێتی به‌ریتانیا و ئێمه‌ش به ته‌واوی ڕه‌تمانكرده‌وه و له هه‌مان كاتدا مه‌سه‌له‌كه‌مان گه‌یانده حكوومه‌تی ئێرانی و به‌م پێیه ئێمه كارمان بۆ شێخ مه‌حموود كردووه به‌و ئاڕاسته‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و بخوازێت كار بكات.
٣١ی دیسەمبەری 1923
... پێموایه هیچ ده‌رچوون و سه‌یرانێكمان له عێراقدا له‌مه‌ی ئه‌مجاره خۆشتر و كهیفسازتر نه‌بوو، هه‌رچه‌نده سێر هێنرى پێی ناخۆش بوو له به‌ر ناچاریی مانه‌وه‌ی له به‌غدا به هۆی هه‌ندێ ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. به شێوه‌یه‌كی گشتی شتێكی تایبه‌ت و ئه‌وتۆی سه‌رنجڕاكێش رووی نه‌داوه ئه‌مه نه‌بێت: دواجار بیروڕای له سه‌ر ئه‌وه گیرسایه‌وه كه بۆردمانی شێخ مه‌حموود بكات له سلێمانی، چونکە ئه‌م كابرایه سه‌رقاڵی پیلانگێڕان بوو له‌گه‌ڵ توركه‌كان (دژ به ئێمه) و ناو به ناو ئه‌و كاره‌شی تێكه‌ڵ به هه‌ندێ نمایش ده‌كرد بۆ ڕاكێشانی كورده‌كانی ئێران به لای حكوومه‌تی به‌ریتانیادا. به‌م ڕەنگە مارشاڵی فڕۆكه‌وانى له ڕۆژی جه‌ژنی له‌دایكبووندا كاره‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی نهێنییه‌وه له‌ئه‌ستۆ گرت و به فڕۆكه له به‌رزیی ته‌نها سه‌د و په‌نجا پێ له زه‌وییه‌وه به سه‌ر سلێمانیدا سووڕایه‌وه و له نێو ماڵه‌كانی تردا ماڵه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودی ده‌ستنیشان كرد و پاشان ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبى به سه‌ردا به‌ردایه‌وه و به مژده‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا كه‌وا كۆتایی به ژیانی ئه‌م كابرا شه‌ڕخوازه هێناوه. به‌ڵام بۆ ڕۆژی دواتر برووسکەیهك له شێخ مه‌حمووده‌وه گه‌یشت و تێیدا ده‌ڵێ كه‌وا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و له‌شساغیدایه و له‌وه تێناگات كه ئێمه بۆچی سلێمانیمان بۆمباران كردووه.
٦ی شوباتی 1924
... هه‌فته‌ى پێشوو بیرم چوو له‌باره‌ى چه‌ند كه‌سێكى به‌ڕێزه‌وه ئاگادارت بكه‌مه‌وه و ڕۆژێكیان له كاتێكدا ده‌چوومه ژووره‌وه بۆ لای وه‌زیری ناوخۆ به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن و به ڕێكه‌وت له ژووری چاوه‌ڕوانی پیاوێكم بینی و ده‌سبه‌جێ هاوارم لێ‌كرد "بابه‌كر ئاغا"، ئه‌مه ئه‌و پیاوه بوو كه گه‌وره‌ترین مێزه‌ری كوردیی ده‌به‌سته سه‌ره‌وه و چاوی چه‌پی به گرانترین فه‌قیانه‌ی سپی داده‌پۆشی و به‌م ڕەنگە ناسیمه‌وه. ئه‌م پیاوه به‌ناوبانگترین پیاوانی سه‌ر سنووره كه له خۆشی و ناخۆشیدا له كێشه‌كانی شێخ مه‌حموودا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو. ئه‌وجا له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوخساری من زۆر ئاشكرا و به ده‌ره‌وه نه‌بوو نه‌یناسیمه‌وه و ئه‌و سڵاو لێكردنه گه‌رمه‌ی منی به زمانی فارسی پێ كوت‌وپڕ بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ماریفه‌تێكی جوانی وه‌رگرت. كاتێ له لای وه‌زیر هاتمه ده‌ره‌وه، ئه‌و زانیاریی له باره‌مه‌وه وه‌رگرتبوو و ئه‌وه‌ی كه پێیبه‌خشیم له‌وه باشتر و زیاتر بوو كه من پێشتر پێمدابوو. ئه‌و به سروشتی خۆی پێشتر نه‌ده‌هات بۆ ئێره و هیچكام له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بابه‌كر ئاغا له ڕۆژگاری توركدا نه‌ده‌هاتن بۆ به‌غدا و ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیشیان هاتبن ئه‌وه ئێستا كه‌سیان له ژیاندا نه‌ماون. یه‌ك له خەسڵەتهكانی ئه‌م پیاوه ئه‌وه بوو كه به هه‌موو جۆرێك ڕه‌تیده‌كرده‌وه كه سه‌رسام بێت به هه‌ر شتێك - بۆ نموونه به‌غدا. به‌هه‌رحاڵ به‌غدا شارێكى پڕ له قوڕ و قوڕاو بوو و ئه‌و شوێنى جوانترى له چیاكانی كورددا ده‌بینی. ئه‌ی سینه‌ما؟ بێگومان ئه‌م شتانه خه‌ڵكه ئاساییەكه پێی سه‌رسامن، به‌ڵام وامبیستووه كه‌وا جارێكیان له سینه‌مادا خه‌ریكبووه له سه‌ر لۆجهكهی به‌ربێته‌وه له تاو پێكه‌نین به چه‌ند دیمه‌نێكی دزی و گیرفان بڕین و به كه‌یف و خۆشحاڵییه‌وه وتوویه‌تی "خۆ ئه‌مانه هه‌موو دزن"! بێگومان دواتر هه‌ستی به هیچ شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌ده‌كرد و پیاوێكی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو به ناوی حاجى شێخ عارفی سه‌رگه‌ڵوو كه سه‌یدێك بوو له پله‌یه‌كی به‌رزی پاكیدا و زۆر به كه‌می خواردن یان خواردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته حاڵ و بار نادیاره‌ى ده‌خوارد له ترسی ئه‌وه‌ی پاك نه‌بێت و خه‌ریكبوو له‌برسا ده‌مرد. به‌ڵام جارێكیان بۆ ڕمبازێنی ئه‌سپیان بردبوو (ڕه‌یسز) و له كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا ئەو نوێژی خۆی له سه‌ر پله پلانه‌كان دابه‌ستبوو - ئه‌م پیاوانه له‌و جۆره كه‌سانه بوون كه من به ڕاستى خۆشمده‌ویستن.
١٧ى نیسانى 1924
... سێر هێنرى تازه له مووسڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و من به په‌رۆشه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌ی با‌نگم بكات. ئێمه ئێستا له سلێمانی وەک هەمیشە له‌شه‌ڕداین و من هه‌وڵ ده‌ده‌م قه‌ناعه‌تی پێبكه‌م (واته به سێر هێنرى - و) كه ئه‌م ئاژاوه و پشێوییه له كۆڵی هه‌موومان بكاته‌وه.
٢١ى نیسانى 1924
... ئه‌و به‌یانییه كه‌س نه‌هات بۆ بینینى من به‌ڵام یه‌كێك له كورده‌كان هات بۆ بینینی كاپتن هۆڵتی سكرتێری خاوه‌ن شكۆ (كه به كوردی قسه‌ی ده‌كرد) و پێیوتم كه‌وا كورده‌كان بێزار بوون له ته‌واوی ورووژان و هه‌ڵچوون و ده‌یانه‌وێت په‌یماننامه‌كه به یه‌كجاری تێپه‌ڕێت و كاری پێبكرێت.
٢٩ى نیسانى 1924
... ئه‌مڕۆ نوری پاشا (مەبەست نوری سەعیدە - وەرگێڕ) و ئیلتید هاتنەلام و پێكه‌وه نانی نیوه‌ڕۆمان خوارد و گفتوگۆمان له سه‌ر پرۆژە و به‌رنامه‌كه‌ی من كرد كه له سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه داڕ‌ێژرابوو كه ناكرێ كه‌سێك له پۆستێكی باڵادا دابنێیت و متمانه‌ت پێ نه‌بێت. گفتوگۆكه زۆر قه‌ناعه‌تبه‌خش بوو، پاشان داود به‌گی حه‌یده‌ری، كه یه‌كێك له نوێنه‌رانی كوردی ئه‌نجومه‌نه (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران - و) و پێی‌گوتم كه‌وا هه‌ر هه‌ژده كورده‌كه هه‌ڵوێستیان یه‌كه له پشتگیری كردنی په‌یماننامه‌كه‌دا.
٢١ى مایسى 1924
... بیرم چوو شتێكت له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئاسوورییهكانهوه له كه‌ركووك بۆ بنووسم. ئه‌وه ڕەنگە له هه‌ر شوێن و هه‌ر كاتێكدا ڕووبدات وه‌ك ده‌مه‌قڕه و شه‌ڕێكی ناو بازاڕ وایه، به‌ڵام دوو ڕاستی هه‌ن ده‌بێ ئاماژه‌یان پێبدرێت، (ئه) مه‌سه‌له‌كه له نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌كاندا بوو، (بێ) هه‌ڵـگه‌ڕانه‌وه و یاخیبوونی به‌تالیۆنێكی لێڤی مه‌سه‌له‌كه‌ی شه‌ڵه‌ژاند و ناشیرینی كرد. ئه‌مه‌ش هه‌موو شه‌ڕخواز و خراپه‌كارێك گوێقوڵاخ ده‌كاته‌وه.
شێخ مه‌حموود ئێستا سه‌رقاڵه به وه‌عز و ئامۆژگاری دانه‌وه بۆ جیهاد و شاری سلێمانی ئێستا له‌باره بۆ بۆردمان كردن به‌ڵام پێشتر هۆشداریی دراوه به دانیشتووانی بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵی بكه‌ن. فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، كه من زۆر زۆر خۆشمده‌وێت ده‌ڵێ "ئاماده‌م له سلێمانیدا بۆمبارانی هه‌ر شتێك بكه‌م كه له چوار پێ به‌رزتر بێت" و ئه‌م پیاوه زۆر ورده و ئه‌قڵی به هه‌موو شتێك ده‌شكێ و یه‌ك له تێبینییه ڕاگوزەرەكانی ئه‌وه‌یه كه‌وا "هه‌رگیز نابێت ساتێكی ته‌مه‌ڵی و بێزاربوونت له عێراقدا هەبێت".
٢٨ى مایسى 1924
باوكی ئازیزم، دوانامه‌ت كه له 14ى مایسدا ناردبووت زۆر مایه‌ی خۆشی و ئاسووده‌ییم بوو، نازانم ئه‌گه‌ر مسته‌ر تۆماست ناسیبێت و ئه‌و ئێستا نه‌خۆشه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه به چارڵست وت زۆر ڕاستن ته‌نها یه‌ك خاڵ نه‌بێت ئه‌ویش كه‌ركووكه كه له پار ساڵه‌وه له ژێر ڕکێفی سه‌رۆكه جێمتمانه و به‌ڕێزه ناوخۆییهكهدایه و (ئێستا پێیده‌وترێ موته‌سه‌ڕیف) كه ئێستا باشترین و ئارامترین به‌شی عێراقه. كه‌ركووك گه‌لێ ئیمتیازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك زمانی لۆكاڵیی خۆی و كاربه‌ده‌ستی خۆوڵاتی و له‌م بارودۆخه‌ی ته‌واو قایله ببێته به‌شێك له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سوودد و قازانجی په‌یماننامه‌یه‌ك به‌ده‌ستبێنێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا و به پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز نه‌بووه به‌شێك له عێراق. هەڵبەت هیچ ڕووداوێكی تێدا نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر بهاتایه و هێزه به‌ریتانییه‌كان یان هندییه‌كان لێره بوونایه، به‌ڵام نه‌كرا لێره‌یان دابنێین و ئه‌مه‌شیان كێشه‌یه و كهركووكلییهكان هه‌میشه داوای ده‌كه‌ن. ئێستاش باسێكی لێڤیت بۆ ده‌كه‌م و ئه‌مانه زۆر سه‌یر و به‌ره‌ڵان و ئه‌وه پلانێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر خراپه كه‌وا بكه‌یت هێزێكت له كریستیانه‌كان هه‌بێت و هێزێك له موسڵمانه‌كان، هه‌رچه‌نده ئه‌مان كه‌مێك ئه‌هوه‌نترن، له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئه‌فسه‌ره بهریتانییەكاندا. ئه‌وانه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ده‌بنه ناحه‌ز و دوژمنی دانیشتووان و ئێره‌یی نێوان ئه‌مان و سوپای عێراق و حكوومه‌ت زۆر گه‌روه‌یه، ئه‌مانه كه‌شوفشی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا بوون به سه‌ربازی به‌ریتانی و عه‌ره‌ب و كوردی پیس نین و ئێمه‌ش به ناچاری و فشاری دۆخه‌كه له‌م كێشه‌یه‌وه تێگلاوین. ساڵی 1920 و كاتێ له دوای یاخیبوونه‌كه ئێمه كوت‌وپڕ به‌ره‌وڕووی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا بووینه‌وه، ده‌بوو لێڤییهكان به‌كاربێنین بۆ پاسه‌وانی كردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئه‌و ده‌مه ژماره‌یان زۆر بوو و نه‌مانتوانی بیانخه‌ینه ناو سوپای عێراقه‌وه له به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار و پاساو، كه له نێوانیاندا، نه‌بوونی پاره‌ی پێویست بوو بیانده‌ینێ. ئه‌وان بارێكی گران بوون به سه‌ر باری دارایی به‌ریتانیاوه و گه‌نجینه نه‌یده‌توانی له ڕووی یاساییه‌وه كاری بۆ بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی یارمه‌تیی هێزه ناوخۆییه‌كانی خه‌ڵكی خۆوڵاتی بدات كه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئه‌فسه‌ره بهریتانییهكاندا نه‌بوون، بۆیه گه‌یشتینه ڕێگەیه‌كی داخراو و ده‌بوو په‌نا به‌رینه به‌ر ئه‌و لێڤییانه كه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئه‌فسه‌رانی به‌ریتانیدا بوون و له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌كی كه‌می ئاسوورییهكانمان هه‌بوو به‌م جۆره بن و دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا هاته پێشه‌وه له شوباتی 1923دا و ئێمه دوو به‌تالیۆنی زیاده‌مان به سه‌رباز گرت و به تایبه‌تى بۆ پاسكردنی سنوور، هه‌ر كه هێزه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاتنه كه‌می ئه‌مانه ناونووس كران و مه‌شقیان پێكرا بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یان بگرنه‌وه و ئه‌م لێڤییانه بێ جیاكاریی له لیواكانی باكووردا به‌كارده‌هێنران و بێ جیاوازی كردن به‌گشتی دوودڵی و نیگه‌رانییه‌ك هه‌بوو له به‌كارهێنانی هێزه كریستیانه‌كان له شاره موسڵمان نشینه‌كاندا، به‌ڵام له ژماره كه‌مییه‌كی ئاوهای هێزه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یره‌وی نه‌ده‌كرا و بوونیان له كه‌ركووك له‌م سۆنگه‌یه‌وه بوو، هه‌روه‌ها وا ڕێکكهوتبوو كه به‌تالیۆنه‌كه‌ی ئه‌وێ له هۆزه كێوییه‌كانی ئاسوورییه‌كان ناونووس كرابوو به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كانیان به ته‌واوی جێمتمانه و ڕەفتار جوان بوون. شه‌ڕێكی له‌ناكاو دروست بوو و كوتوپڕیش گۆڕا به هات و هاوار دژ به موسڵمانان و دیسپلین و توندوتۆڵیی سه‌ربازی بابردی و ئه‌وه‌ی ڕوویدا ڕوویدا. بۆ به‌دبه‌ختی ئه‌وه بوو كه بۆ ڕۆژی دواتر وا بڕیار درابوو كه ئه‌م به‌تالیۆنه ئاسوورییه بنێردرێته ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ گوندی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر ڕێگەی سلێمانی و نیوه‌یان ڕۆژی پێشتر ڕۆیشتبوون و وا ئێستا هه‌موویان له‌وێن. به ڕای من، كه ئه‌مه ته‌نها ڕایه‌كی تایبه‌تییه، كه‌وا له پاشه‌ڕۆژدا ده‌كرێ ئاسوورییه‌كان ته‌نها له ناوچه‌كانی خۆیان خزمه‌ت بكه‌ن و پاسه‌وانیی سنووره‌كانی خۆیان بكه‌ن، كه له هه‌مان كاتدا سنووری عێراقیشه و ئه‌ودواشیان ده‌بێ بڵاوه‌یان پێبكرێت و به‌هیوام له كاتی خۆیدا به‌شێكیان له سوپای عێراقدا دابمه‌زرێن. هەڵبەت ئه‌وان له ناو پۆلیسی عێراقدا به قه‌ناعه‌ته‌وه له ژێر ڕکێفی ئه‌فسه‌رانی عێراقیدا كار ده‌كه‌ن و من پێمخۆشه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ چارڵس ڕوونبكه‌یته‌وه.
هێزه خۆوڵاتییه تایبه‌تییه‌كانی له‌م چه‌شنه هه‌میشه ئه‌گه‌ری سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسین، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئاینه‌كه‌شیان جیاواز بێت. به بۆچوونی من حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌بوو به شێوه‌یه‌كى ڕاست ئه‌م هێزه دروست بكات و به ستراتیجێك كه پاره له خزمه‌تی سوپای عێراقدا خه‌رج بكات، كه مه‌شقیان به‌ریتانییه و به‌ڵام ئه‌فسه‌رانیان عێراقین، به هه‌ر حاڵ ئه‌م پرۆژە خرابووه به‌ر باس و ڕه‌تكرابووه‌وه.
ئێمه دوێنێ و ئه‌مڕۆ كاری خۆمان دژ به شاری سلێمانی جێبه‌جێ كرد و شێخ مه‌حموود ده‌رفه‌تی ڕووداوه‌كه‌ی كه‌ركووكی قۆسته‌وه بۆ جاڕدانی جیهاد و كاری له‌م چه‌شنه ده‌بوو ده‌سبه‌جێ بوه‌ستێنرێ. تۆ بڕوانه ئه‌و هۆزه كێوییانه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، موسڵمان و مه‌سیحیی دانیشتووانی شاره‌كه (واته كه‌ركووك - و) هۆشدارییه‌كی توندیان درایه و به‌و پێیه ئاواته‌خوازین زیانی گیانیی كه‌م بێت یان هه‌ر نه‌بێت. ئه‌وان ته‌نها زۆر نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن بۆ ده‌ركردنی شێخ مه‌حموود و دوای ئه‌وه‌ش نه‌هێڵن بگه‌ڕێته دواوه و بێگومان ئه‌و له ئێستادا هه‌ڵاتووه بۆ چیاكان. هەڵبەت تێده‌گه‌یت كه‌وا هێزی ته‌واومان نییە بۆ جێگیر كردن و پاراستنی شوێنێكی دووری وه‌ك سلێمانی. فه‌وجێكی سواره ئاماده كراوه كه به زۆری له كورده‌كان پێكدێت و نێردراوه بۆ كه‌ركووك. دواجار من باوه‌ڕم وایه كه سوپای عێراق له توانایدا ده‌بێت سلێمانی بگرێت، به‌ڵام له حاڵی حازردا تاقه چه‌ك كه هه‌مانبێت فڕۆكه‌یه.
با ئه‌وه‌شمان لا ڕوونبێت كه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كانمان هێنده لاواز نه‌بوایه ئه‌وه هۆكاری تر ده‌بوو بۆ پاراستنی وڵات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به توركه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سه‌ر سنووری باكوور ئه‌وه ده‌بێ له به‌رانبه‌ردا تا له‌توانادا بێت سوپای عێراق له ناوچه‌ی مووسڵ كۆبكرێته‌وه و پێگه‌ی به‌هێز بكرێت.
١١ى حوزەیرانى 1924
... ڕۆژی یه‌كشه‌ممه عه‌لی سڵێمان ڕاسته‌وخۆ دوای قاوه‌ڵتیی به‌یانی هاته‌لام بۆ هه‌ندێك باس و ئامۆژگاری، من پێمگوت هێشتا وای بیر لێده‌كه‌مه‌وه كه ده‌بێ ئه‌وان كۆششی خۆیان بكه‌ن بۆ متمانه به‌خشین به په‌یماننامه‌كه و ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن ئه‌وه بیر و بۆچوونێك له‌لایه‌ن نوێنه‌ره كورده‌كانه‌وه گه‌ڵاڵه كراوه بۆ ڕێگرتن له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی و ده‌نگدان بۆ دواخستنی تاوه‌كو مه‌سه‌له‌ی مووسڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. بێگومان ئه‌وه‌ش به واتای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دێت و گریمانه‌ی کۆنترۆڵ كردنی ته‌واوی ده‌بێت له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، به‌ڵام من ئه‌وه‌م به عه‌لی نه‌وت.
... هه‌موو نوێنه‌رانی عه‌ماره ده‌نگیان داوه به په‌یماننامه‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌وانی به‌سره‌ش به‌ڵام پارێزه‌رێك و كورده‌كان هه‌ڵوێستیان تونده و نوێنه‌رانی هه‌ولێر نه‌بێت كه‌وا ئیمزایان له سه‌ر چاره‌سه‌رێك كردووه كه ڕێگەیان پێنادات ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن و هه‌موو ئه‌وانی مووسڵیش، سێ كه‌سی لێده‌رچێت. پێویسته ئه‌وه‌شت پێ‌بڵێم كه‌وا هه‌موو ناسیۆنالیسته ده‌سته‌مۆكانی مه‌لیك كه ساڵی 1920 له‌دژمان یاخیبوون و ساڵی 1922 چوونه پاڵ هانده‌رانی دژه ماندێت، له دژی ده‌نگیان داوه. ئه‌مه‌ش ده‌رسێكی چاك بوو بۆ مه‌لیك، یاسین و ناجی سوه‌یدی له دژی ده‌نگیان داوه، به‌ڵام ڕەئووف چادرچی و عه‌لی سڵێمان و عه‌جیل ده‌نگیان پێداوه و عه‌جیل پێشتر لۆبییه‌كی زۆر باشی بۆ كرد و من خۆشحاڵم به‌وه‌ی عه‌جیل تا كۆتایی رێك و ڕاست ڕۆیشت.
... شێخ و وه‌زیره ههواخواكانی په‌یماننامه‌كه زۆر شانازیی ده‌كه‌ن و خۆیان هه‌ڵده‌كێشن و كورده‌كانی سلێمانییش، كه یه‌ك له‌وان براكه‌ی شێخ مه‌حمووده، زۆر خۆشحاڵیی خۆیان ده‌رده‌بڕی و هه‌قی خۆشیانه چونکە هه‌رگیز ئه‌م دۆخه‌یان به خۆیانه‌وه نه‌بینیوه.
٣٠ى ته‌مووزی 1924
... مه‌لیك ئێستا باشتره به‌ڵام هه‌ر لاوازه و وازى له بیرۆكه‌ى چوون بۆ فه‌له‌ستین هێناوه و حاڵى حازر بیر له گه‌شتێك ده‌كاته‌وه بۆ شوێنێك له باكوورى دهۆكه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك پێیانوابوو كه بۆ مه‌لاریا خراپه. ڕاستییەكهى من بیرم دێته‌وه یه‌كه‌م ساڵ كه په‌نابه‌ره ئاسوورییه‌كان له‌و شوێنه‌دا نیشته‌جێ كران زۆربه‌یان نه‌خۆش كه‌وتن و وه‌ك مێش لێیان ده‌مرد. ئه‌وجا له پاش پرسیار و سۆراخ كردن ئهڵتهناتیڤهكه بوو به شه‌قڵاوه كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و ڕەواندزهوه و وه‌ك بۆیان باس كردووم شوێنێكى خۆش و دڵـگیره و هەڵبەت داواى لێكردم منیش له‌گه‌ڵى بچم به‌ڵام ناتوانم و ئه‌وه‌نده بێتاقه‌تم خه‌ریكه بگریم و ڕەنگە یه‌كه‌مجار بێت له ژیانمدا واملێهاتبێت.
... كێشه‌ی سلێمانی ئێستا له دۆخێكی زۆر باشدایه و پێموایه شێخ مه‌حموود شكستی هێنا و دواجار هه‌ڵات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هێزی سواره‌ی عێراقی بێ هیچ به‌رگرییه‌ك چوونه ناو سلێمانییه‌وه و شێخ مه‌حموود نزیكه‌ی دوو سه‌د سواری له‌گه‌ڵدایه و هه‌ڵاتووه بۆ چیاكانى ده‌وروپشت، به‌ڵام چه‌ند تفهنگچییهك له پیاوه‌كانی هه‌موو شه‌وێك شاره‌كه به‌ر دەسڕێژی گولله ده‌ده‌ن و ته‌نگیان به هێزی سواره هه‌ڵچنیوه و نایه‌ڵن به شه‌ودا بخه‌ون و به ڕۆژیش پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاری باش ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌مانه هه‌واڵی باشن ده‌یبیستین و له ئێستادا شوێنكه‌وتووانى شێخ مه‌حموود لێی ده‌ته‌كێنه‌وه و هه‌ڵدێن و ده‌سته ده‌سته دێنه‌وه و چه‌ك و جبه‌خانه‌ى كزبووه و وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كه ڕێگه‌ی باكوورى به‌ره‌و توركیا گرتبێته‌به‌ر و ڕەنگە به‌م زوانه بگاته ئه‌وێ. هەڵبەت له‌و چیا سه‌ختانه‌دا زه‌حمه‌ته كه‌سێك ده‌سگیر بكرێت و ئه‌مه‌ش له دید و بۆچوونی ئێمه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی باشترین كاره كه ئه‌و بیكات، یان ئه‌وه‌یه كه خۆی بمرێت، چونکە تۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك نازانی چیبكه‌یت له پیاوێكی له‌م چه‌شنه كاتێ كه ده‌سگیری ده‌كه‌یت و پاشان به داواكاری و مه‌زبه‌ته ته‌نگت پێهه‌ڵده‌چنن بۆ به‌ردانی و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه ڕقیان لێیه‌تی له ترسا له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر داواكارى و عهرزهوحاڵهكان ئیمزا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئازاریان نه‌دات ئه‌گه‌ر ڕۆژێك هات و به‌ربدرێت به هۆی به‌شدار نه‌بوونیان له پێشكه‌ش كردنی داواكاریی بهردانیدا.
٣٠ى ئه‌یلوولی 1924
... ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی كه لۆرد تۆمسن گه‌یشت (واته پێنجشه‌ممه) ئێواره ئاهه‌نگێكی ڕه‌سمی له "موقیمییه‌تدا" سازدرا و ده‌سبه‌جێ سڵاوی لێكردم و پاش نانخواردنی ئێواره‌ش زۆر به ڕووخۆشی و ئه‌وپه‌ڕی نێوان خۆشیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌وته گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵمدا. بۆ ڕۆژی دواتر مه‌لیك بانگهێشتی كردم بۆ چاى خواردنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانی بۆ بكه‌م، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كان له‌وێ بوون و له به‌ر ئه‌وه گفتوگۆكه ته‌نها شتێكی ڕووكه‌ش بوو و هیچیتر. بۆ ڕۆژی شه‌ممه لۆرد تۆمسن به فڕۆكه چوو بۆ مووسڵ پاشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به سه‌ر سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا فڕی و سه‌ری له هه‌ولێر و كه‌ركووكیشدا و شه‌وێكیشی له كه‌ركووك به‌سه‌ربرد و بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه به فڕۆكه ڕۆیشت بۆ سلێمانی و ماوه‌ی دوو كاتژمێری تێدا مایه‌وه و پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا و نانی نیوه‌ڕۆی له موقیمییه‌تدا خوارد. ئاخۆ ئه‌مه سه‌رسوڕهێن نییە؟ بۆ ئێواره‌ش بانگهێشتێكی تایبه‌تی نانخواردن له كۆشكی شاهانه سازكرا و ئاهه‌نگێكی هێجگار خۆش و كهیفساز بوو، پاشان له باخچه‌كه‌دا مه‌لیك كه‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لۆرددا و وه‌رگێڕی نێوانیان ساسۆن ئه‌فه‌ندی بوو و مسته‌ر هێنری پێیوتم كه‌وا لۆرد تۆمسن له دۆخێكی زۆر خۆشحاڵیدا بووه و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له سلێمانی پێشوازییه‌كی زۆر گه‌وره كراوه و سه‌رۆكه كورده‌كان هه‌موو هاتوون بۆ سڵاو لێكردنی و سه‌دان كه‌س له شوێنكه‌وتووانیان له‌گه‌ڵدا بووه به چه‌ك و خه‌نجه‌ر و ده‌مانچه و ڕه‌زنه فیشه‌كه‌وه و مه‌وكیبى پێشوازییه‌كه هێند درێژ بووه كه‌وا ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری لێكیانداوه و لێره‌دا كێشه‌یه‌كی قورسی كێ له‌و سه‌رۆكانه پێش ئه‌ویتر بكه‌وێ دروستبووه! لۆرد تۆمسن ده‌گێڕێته‌وه كه له‌وێ هه‌ستێكی وای لا دروستبووه كه ئیمپراتۆرێكی بچووكه له ئیمپراتۆره‌كانی ڕۆمان و ئه‌م به‌یانییه به فڕۆكه سه‌فه‌رى كرد و دۆعاخوازیى لێكردین.
... مه‌لیك پارچه زه‌وییه‌كی له نزیك خانه‌قین كڕیوه (گوندی عه‌لیاوا - و) و ئه‌مڕۆ داوای لێكردم پێكه‌وه به ئۆتۆمبیل بچین بۆ ئه‌وێ چونکە ده‌یه‌وێت شوێنێك هه‌ڵبژێرێت بۆ دروستكردنی كۆشكێك له كاتی ڕاودا تێیدا بحه‌وێته‌وه، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ سێر هێنریدا وام ڕێكخست به شه‌مه‌نده‌فه‌ری شه‌و بڕۆین و بۆ كاتژمێر شه‌شی به‌یانی بگه‌ینه ئه‌وێ و ڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن شكۆدا به‌سه‌ربه‌رین و پاشان به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی شه‌وی داهاتوو بگه‌ڕێینه‌وه و به‌یانیی پێنجشه‌ممه له ئۆفیس ده‌وام بكه‌ین و مه‌لیك ئێستا له‌وێ له خێوه‌تدا دابه‌زیوه. ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجاره له دواى مانگێك باى شه‌ماڵ له باكووره‌وه هه‌ڵیكردووه و پێده‌چێت له‌مه‌ودوا كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و فێنكیى بڕوات، ئه‌گه‌رچى ئێستا مانگى ئه‌یلووله و دنیا هێشتا هه‌ر زۆر گه‌رمه.
... هێشتا شهڕوشۆڕمان له باكوور هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام توركه‌كان بایه‌خی خۆیان له كوشتاری ئاسوورییهكاندا چڕكردووه‌ته‌وه و ئه‌وان (واته ئاسوورییه‌كان) پاش پهرتوبڵاوییهكی به‌كۆمه‌ڵی كوت‌وپڕ له سه‌ره‌تاوه خۆیان گرته‌وه و كه‌وتنه به‌رگری كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو گونده‌كانی ئه‌وپه‌ڕی باكوور سووتێنران و شه‌ش هه‌زار په‌نابه‌رمان لا كۆبووه‌ته‌وه له ئامێدی. باشه ئه‌مه كارێكی له سنوور به‌ده‌ر و سامناك نییە كه‌وا ئێمه جارێكی تر بكه‌وینه‌وه ئه‌نجامدانی هه‌موو قۆناخه‌كانی فریاكه‌وتن و دووباره نیشته‌جێ كردنه‌وه. ئه‌وان به‌م دواییه سه‌رله‌نوێ گونده‌كانیان ئاوه‌دانكرده‌وه كه‌چى دووباره ماڵ‌وێران بوونه‌وه.
١٥ی ئۆکتۆبەری 1924
... به‌ڵام سه‌باره‌ت به جه‌نگ و شه‌ڕوشۆڕ لای ئێمه ئه‌وه ئێوه وه‌ك ئێمه‌ی لێده‌زانن و ڕەنگە زیاتریش. ئێستا ده‌زانین كه‌وا توركه‌كان ڕاڤه‌ی زاراوه‌ی "دۆخی ئێستا - الوضع الراهن" یان هه‌واڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان كردووه و ئه‌مه باشتره و پێم وانییە شه‌ڕیان بوێت، چونکە له بارودۆخێكی ناسكدان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی لای خۆیاندا و باشترین به‌شی فەوجێکیان ههڵـگهڕایهوه و له ساته‌وه‌ختی ناردنیاندا بۆ ناوچەی ئاسوورییه‌كان هه‌ڵاتن و ئه‌فسه‌ره‌كانیان حاڵی حازر له مووسڵن. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ بزووتنه‌وه‌ی كورد كه‌وا قۆناخی باشی بڕیوه له ڕه‌وتی خۆیدا، هه‌رچه‌نده من باوه‌ڕم وایه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هیچی بەسەر هیچەوە نییە و بیرۆكه‌ی بوونی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ بیرۆكه‌یه‌كی ته‌واو خه‌یاڵییه، به‌ڵام ده‌توانێت تا ڕاده‌یه‌كی باش توركه‌كان سه‌رقاڵ بكات. ئێمه باوه‌ڕمان به لای ئه‌وه‌دا ده‌چێت كه‌وا هێرش كردنه سه‌ر ئاسوورییه‌كان ڕەنگە به‌و نیاز و ئاره‌زووه‌ی حكوومه‌تی تورك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌ی كورده‌كان به ئاڕاسته‌ی تردا ببات و ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وابێت ئه‌وه پێده‌چێت ئه‌و پلانه سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆى به ده‌ست نه‌هێنابێت.
١٨ى شوباتى 1925
... هه‌واڵه‌كان له باكووره‌وه دڵخۆشكه‌رن و ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ولێر زۆر باش ڕەفتاری كردووه و كه‌ركووكیش له‌و باشتر بوو كه چاوه‌ڕوانی بووین و وه‌ك ده‌زانیت ژماره‌یه‌كی باشی توركمان له‌وێ هه‌ن و پێمان وابوو ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌یان داوا ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا، به‌ڵام كه‌مێكیان ئه‌وه‌یان كرد. وه‌رگێڕه هۆڵه‌ندییه‌كه، وه‌ك چاوه‌ڕێم ده‌كرد، ته‌واو بێ‌توانا بوو له وه‌رگێڕانی زمانی ئاسایی هه‌ر زمانێكدا و ته‌نانه‌ت كوردیش! ئێمه بیستوومانه كه‌وا "پسپۆڕانی" زمانی توركی تادێت گرژ و مۆنتر ده‌بن.
هه‌رچۆنێك بێت ئێمه ئێستا له گه‌رمه‌ی قه‌یرانێكی وهزاریداین له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیمتیازی كۆمپانیای نه‌وتی توركی (دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ کۆمپانیای نەوتی عێراق - و). پێموایه له باره‌ى ئه‌م كۆمپانیاوه باسم بۆ كردوویت و ئه‌مه كۆمپانیایه‌كی ئێنته‌رناشناڵ و به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئه‌مریكییه و گرووپێكی زۆر گه‌وره‌یه و هێند قه‌به و به‌توانایه كه ده‌توانێت سه‌رمایه‌ى زه‌به‌لاحی پێویست په‌یدا بكات بۆ به بۆریی ڕاكێشانی نه‌وت به ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا. له دیدی ئێمه‌وه مه‌سه‌له‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه‌وا گه‌شه كردنی وڵات ده‌بێ ده‌ستپێبكات و سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كیش په‌ره‌بسێنێت. به‌شداریی فه‌ره‌نسا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پارێزگارییه‌كی ئیزافییهو ئێمه پێمان خۆشه و باوه‌شی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵام هه‌ڵچوون و دنه‌دانێكی گه‌وجانه و نه‌زانانه سه‌ری هه‌ڵداوه و به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی حوكم و وه‌ك كوته‌كێك بهكاریدێنن بۆ هاندانی گشت كۆمپانیاكانی تر تا وه‌كو ڕێگەیان پێبدرێت بۆ كێبه‌ركێ و به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیاز ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رجی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌شی واده‌بێت كه ئه‌وان تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ر مه‌رجێك پێشكه‌ش بكه‌ن به لای خۆیانه‌وه گونجاو بێت كه دواجار بیفرۆشنه‌وه به كۆمپانیای نه‌وتی توركی وه‌ك سێر جیم. كادمان بۆی ده‌چێت. ئه‌مه‌ش دواخستنی دوو سێ ساڵ و ناهاوتایی ئابووریی گشتی ده‌گه‌یه‌نێت. مه‌لیك كارێكی زۆر گران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه ڕاستیی مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام سیان له وه‌زیره‌كان هێشتا هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ده‌كه‌ن و به سێر هێنرییان وتووه كه‌وا ئه‌وان مه‌ترسییه‌كان له پێشه‌وه ده‌بینن ئه‌گه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی توركییان ڕه‌تكرده‌وه، به‌ڵام متمانه‌یان به حكوومه‌تی خاوه‌ن شكۆیه (واته به‌ریتانیا - و) بۆ دهربازكردنیان له‌م هه‌را و ئاژاوه‌یه‌ی تێیكه‌وتوون و به‌م پێیه داوا كراوه له حكوومه‌تی خاوه‌ن شكۆ دید و بۆچوونی خۆی له به‌هێزترین تێرمدا به برووسکەیهك ڕەوانە بكات.
٤ى ئازارى 1925
... ڕۆژی شه‌ممه، دوو كه‌سی ئه‌مه‌ریكی، كه له خانووی موقیمییه‌تدا ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆم بردمن و هه‌ندێ دیمه‌نی شارم پیشاندان و پاشان سه‌ردانی مه‌لیكیان كرد. یه‌كێک له‌مانه ملیۆنێره و ناوی كراڤاسه و ئه‌ویتر پارێزه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتووه و ناوی ویلیامزه. تۆ قه‌ت ناوی ئه‌م مسته‌ر كراڤاسهت بیستووه؟ ئه‌مه ملیۆنێرێكی ناودار نییە و سه‌ر به پارتی كۆمارییه و دۆستی په‌رله‌مانی خۆمان و ویڵسنه و سپرینگی و ڕەنگە بڵێم هه‌موو كه‌س ده‌ناسێت و پیاوێكی كه‌ته‌ی سه‌ر ماشوبرنج و پڕه له زانیاری. ئه‌و پرسیاری پڕوپووچ ناكات له سه‌ر سوننی و شیعه چونکە هه‌موو شتێكیان له‌باره‌وه ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ده‌یكات هه‌موویان بایه‌خدار و سه‌رنجڕاكێشن و من زۆر پێی ئاسووده‌م، مسته‌ر ویلیامزیش پیاوێكی خۆش مه‌شره‌به به‌ڵام من زۆر قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌م. مسته‌ر كراڤاس وه‌ك باوكێك له‌گه‌ڵ مه‌لیكدا ده‌دوا له باره‌ى ئیمیتازاتی نیشتمانییه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌وێ بوو و ئه‌و به شه‌خسی زۆر سه‌ری له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ده‌رناچێت به‌ڵام وه‌ك هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت كه‌وا نه‌وت بۆ عێراق بایه‌خێكی به‌رچاوی هه‌یه و كارێكی گرنگه ئه‌گه‌ر ئه‌م گرووپه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی توركی ڕابكێشێته وڵاته‌وه. ئه‌م خاڵه كـۆمیسیاری باڵا (مەندووبی سامی) زۆر جه‌ختی لـه سه‌ر ده‌كات و ده‌كاته‌وه به‌ڵام كابینه‌ی وه‌زاره‌ت هێشتا هه‌ر دوودڵه و ئه‌وان بیرۆكه‌یه‌كی گه‌وجانه‌یان كه‌وا پێویست ده‌كات نه‌وتی مووسڵ به پارچه پارچه دابه‌ش بكرێت به سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای بچو‌وكدا بۆ هاندانی كێبه‌ركێ و دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت. بێگومان مه‌سه‌له‌كه زۆر گه‌وره‌یه و پێویست به ڕاكێشانی بۆرییه نه‌وتێك ده‌كات بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌م ڕەنگە هیچ لایه‌ك ناتوانێ بچێته ژێری و ته‌نها گرووپی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكان دێنه پێشه‌وه و ده‌ره‌نجام كۆمپانیا بچووكه‌كان پاش زیان و كات به‌فێڕۆدان ناچارن پشكی خۆیان بفرۆشنه هه‌ندێ له گرووپی زه‌به‌لاحی وه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی توركی. پێده‌چێت یاسین پاشا خۆی ئاماده كردبێت بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له چه‌ند وه‌زیرێكی هاوكاری، ئه‌گه‌ر بتوانێت ئاڵۆگۆڕیان پێبكات، كه پێموایه ده‌توانێت و چاپه‌مه‌نیی نیشتمانییش ده‌ستیان كردووه به قسه و باس و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی باشه.
... كۆمیسیۆنی نه‌خشه‌كێشانی سنوور بێجگه له تێلاكی، كه ته‌ندروستیی ته‌واو نه‌بوو، ڕۆیشت بۆ سلێمانی و له‌وێ حوكمێكی كۆده‌نگی چاكی به‌ده‌ستهێنا له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق. شێخ مه‌حموود له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار نه‌بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵاتبوو و ئاودیوی سنوور بووبوو بۆ ئێران. كۆمیسیۆن له ئێستادا به‌ره‌و شارۆچكه‌كانی سنووری باكوور ده‌چێت بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و كار و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه.
٢٢ى نیسانى 1925
... پێناچێت شته‌كان زۆر دڵخۆشكه‌ر بن چوونكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی تورك له ئارادایه كه به ناو بۆ كۆتایی پێهێنانی یاخیبوونی كورده، كه پێده‌چێت ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵام وا دیاره بۆچوونێكی بۆ ترساندنی ئێمه و عێراقه كاتێ كه كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ده‌گاته بڕیاری خۆی. ئه‌مه‌ش هاوشانه له‌گه‌ڵ واته‌واتێكی به‌ربڵاو له‌م وڵاته‌دا كه‌وا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه. سه‌ردانی كۆمیسیۆن له خۆیدا پاڵنه‌ر و هۆكاره بۆ بێ یاسایی. كاتێ كه ژماره‌یه‌ك له جێنتڵمانی به‌ساڵاچووی ئه‌وروپایی دێنه ئه‌م ناوه و به ڕێز و شكۆیه‌كی زۆر گه‌وره‌وه پرسیارت لێده‌كه‌ن ئاخۆ تۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆت خۆشده‌وێت و ئاخۆ حكوومه‌تێكی ترت پێ باشتر نییە و تۆ به شێوه‌یه‌كى سروشتی ده‌كه‌ویته بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕا و بۆچوونت به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.
... با جارێكی تر بێینه‌وه لاى سلێمانی. شێخ مه‌حموود سه‌ری به‌رز كردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی كردبووی به خۆڵدا كاتێ كه‌وا لیژنه‌ی سنوور ڕۆیشتبووه ئه‌وێ و یه‌كده‌نگیی دژه توركیای به‌ده‌ستهێنابوو. ئه‌مه به‌شێكی واته‌واته و به‌شێكیشی قورسایی كۆنی کۆنترۆڵ كردنی بانده‌كانی چه‌ته‌یه له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانه‌وه. من دوێنێ له كه‌ركووك بووم و دواتر بۆت باس ده‌كه‌م و زۆرم پێناخۆشه ئه‌وه‌ی كه بیستم، ئه‌م شتانه ده‌بێ ده‌سبه‌جێ و زۆر به‌په‌له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت كه پێموانییە به‌مجۆره مامه‌ڵه‌مان كردبێت، كه به‌شێكی به هۆى ئه‌وه‌وه بووه كه‌وا خاوه‌ن شكۆ پلانی گه‌شتێكی هه‌بوو بۆ چیا سنوورییه‌كانی باكوور و ویستی بڕیار دوابخات تا خۆی ده‌چێته كه‌ركووك و ئه‌وه‌ش تا 2ی مایس ڕێكناكه‌وێت. له ئێستادا ئاژاوه و پشێوی له سلێمانیدا زیادی كردووه و ئاواته‌خوازین كپ بكرێته‌وه و مه‌ترسیی كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی لێده‌كرێت.
... مه‌لیك داوای لێكردم دوو ڕۆژێكی پپشووی جه‌ژنی ڕەمەزان له‌گه‌ڵی بچم بۆ باخه‌كه‌ی له نزیك خانه‌قین و خاوه‌ن شكۆ نیازیه دواینیوه‌ڕۆی هه‌ینی بڕوات و ڕه‌نگه ئه‌وان پێنجشه‌ممه مانگ ببینن و پێموایه بڕۆم باشه.
٢٩ى نیسانى 1925
... دوێنێ به‌یانی له كاتژمێر حه‌وتدا و پاش قاوه‌ڵتیی به‌یانی خاوه‌ن شكۆ جه‌لاله‌تی مه‌لیك (كه به شێوەیەکی ئاسایی به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ) و من و ئیلتید و كڵه‌یتن به ته‌كسییه‌كی شه‌قوشڕ (باوه‌جوو زیاتر خه‌تای ڕێگەكه بوو) چووین بۆ خانه‌قین به مه‌به‌ستی سه‌ردانی پارچه مڵكێك له‌وێ كه مه‌لیك به‌نیازه خانووه بچكۆله‌یه‌كی له سه‌ر دروست بكات. شوێنه‌كه زۆر جوان و دڵگیر بوو له سه‌ر گردێك کە مەودای چوار میل له ڕۆژئاوای خانه‌قینه‌وه بوو، جۆگه ئاو به بنی گرده‌كه‌دا ڕێیده‌كرد و دیمه‌نێكی دڵڕفێنی به‌رزاییه‌كانی ئێران، كه زنجیره به دوای زنجیره شاخدا درێژ دەبووەوە.
ئێمه له ژێر خێوه‌تێكی كراوه‌دا دانیشتین، كه یه‌كێك له بریكاره‌كانی خاوه‌ن شكۆ تێیدا ده‌ژیا و پیاوێكی خه‌ڵكى سووریا بوو به ناوی ئه‌حمه‌د مرێوید و پێموایه دانی به‌وه‌دا ناوه كه پاسه‌وانێكی كوشتووه و پاش شوێنگۆڕكێیه‌كی زۆر لێره گیرساوه‌ته‌وه و مه‌لیكیش دوور له سووریا لێره داڵده‌ی داوه. پاشان من و ئیلتید پیاسه‌یه‌كمان كرد و بۆ ڕۆژی دواتریش سه‌رله‌به‌یانییه‌كه‌ی جه‌ی. ئێم. ویڵسن گه‌یشت و هه‌موو دڵخۆش بووین كه له گه‌رمای به‌غدا ڕزگارمان بووه. بانگهێشته‌كه له ماڵه‌وه بوو بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ و مه‌لیك زۆر له دۆخه‌كه ئاسوودە بوو وه‌ك خانهخۆییهكی ڕووسوور و تا په‌ڕی ئه‌وپه‌ڕ وێڵ و ماریفه‌تی نواند و من دواتر زانیم كه نه‌یانهێشتووه زه‌یا (خزمه‌تكاره‌كه‌ی میس بێڵ ـ و) پاره‌ی تكتی شەمەندەفەر بدات و هه‌مووی له سه‌ر خۆیان بووه. بۆ سبه‌ی به‌یانیی له پاش قاوه‌ڵتیی كردن گه‌شتێكمان به‌و ده‌شت و مێرگه پڕ گوڵ و گوڵزارهدا كرد بۆ پرده‌كه‌ی سه‌ر ئه‌ڵوه‌ند، واته ڕووباری خانه‌قین و له‌وێ به قه‌راخ ڕووباره‌كه‌دا هه‌ر ده‌هاتین و ده‌چووین و مشتومڕمان بوو له سه‌ر دروستكردنی ڕێگای سه‌ره‌كیی ناو دێبەر و مڵكهكه. له پاش په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ڕۆخی ئه‌وبه‌ر، جووتیارانمان ده‌بینی ڕاوەماسی ده‌كه‌ن. لێره له چه‌می دیاله "سیروان"دا ڕاوهبهرازێكی زۆر خۆشمان كرد، كه‌وا كوڕوكاڵ و سه‌گه‌ل شوێنیان كه‌وتبوون و پاشان مه‌لیكی خاوه‌ن شكۆ به تفه‌نگی پۆلیسێك ته‌قه‌ی لێ‌كردن.
... هێشتا سێر هێنرى هه‌ر خه‌ریكی گه‌شت كردنه و هێشتا شێخ مه‌حموود هه‌ر بێزاركه‌ر و هۆكاری نائارامی و ناجێگیریی ئارامی و ئاسایشه، له كاتێكدا كه وه‌زیره‌كان (مەبەست لێرەدا وەزیرەکانی حکوومەتی عێراقە - و) هه‌ر خه‌ریكی ململانێ و ناكۆكیی ناوخۆیانن و پێموانییە ئه‌م وه‌زاره‌ته ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به‌رده‌وام بێت له حوكمدا.