وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیدەکاتەوە کێشەی کەمیی پارەیان هەبێت بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران، دەشڵێت، "ئامادەکاریی تەواوکراوە بۆ هەمواری یاسای بودجە".
وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ڕەتیدەکەینەوە پارەى کاشمان لەبەردەست نەبێت بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران وەزارەتى دارایی عێراق".
وەزارەتى دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ هەموارى یاساى بودجەو ڕەوانەکردنى بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق".
جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، "چاکسازییەکانى وەزارەتەکە بوەتە هۆى زیادبونى داهاتى گشتى".
ئەوەش دواى ئەوەهات، بهگوێرهى وتەى چەند شارەزایەکى عێراقى کێشەى نەختینە بۆ عێراق دروستبوەو هەروەها بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتو گۆڕانکاریى لەڕێژەى هەناردەکردنو چەند خەرجیەکى ترى حکومەت کورتهێنان بەبودجەدا دروستدەبێت.