سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت ئامانجێكی سەرەكی بۆ كارەكانی داناوە، كە دروستكردنی متمانەیە لەگەڵ شەقامی عێراقیدا و دوورن لە لایەنگیری و كێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا.
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی وتارێكدا لە سیمپۆزیۆمێكی دیالۆگی بەغدا رایگەیاند:" عێراق هەنگاوی هاوسەنگ دەنێت و دوور دەكەوێتەوە لە لایەنگیری و كێشە دەرەكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" حكومەت ئامانجێكی سەرەكی بۆ كارەكانی داناوە، كە دروستكردنی متمانەیە لەگەڵ شەقامی عێراقیدا، چونكە خۆی پێوەرێكە بۆ دیاریكردنی كاری لەپێشینەی خۆی و لە ئێستادا عێراق رووبەڕووی داعش دەبێتەوە و هێزە سەربازییەكانمان توانای خۆیان لە جێبەجێكردنی ئەو ئەركەدا بینیوەتەوە".
دەربارەی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" عێراق ڕێبازێكی هاوسەنگ پەیڕەو دەكات و دوورە لە لایەنگیری و كراوەیە بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموواندا".