وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكردوه به ڕێكاره‌كانی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ مانگی (شوبات/2)ی 2024.
وه‌زاره‌تی دارایی داوای له "یه‌كه‌كانی خه‌رجی له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و داموده‌زگاكانی نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان كردوه به وه‌زاره‌ت نین، سه‌ردانی به‌شی ژمێریاریدا بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی دابینكردنی دارایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبون به‌خشته‌ی دارایی مانگانه‌ی په‌سه‌ندكرا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11 و كانونی یه‌كه‌م/12)ی ساڵی 2024 و موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دیارینه‌كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمیش چاوه‌ڕوانی ناردنی 12.67%ی پاره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق ده‌كات كه مانگی رابردو بڕه‌كه‌ی 618 ملیار دینار بو.