وەزارەتی ناوخوی عێراق بڕیاریدا کارکردن بەبەڵگەنامەكانی ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی بۆ ماوەی مانگێكی دیكە درێژبكاتەوە.
ئاوێنە: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە 19ـی شوباتی 2024 لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەكارهێنان و كاركردن بە بەڵگەنامەكانی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی تا 1ـی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دابو تا 1ی ئاداری 2024 كار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەكاندا بكرێت و لەدوای ئەو وادەیە تەنیا كار بە كارتی نیشتمانی بكرێت.