لە تورکیا هاكان فیدان و سەرۆكی حەشدی شەعبی كۆبوونەوە
  2024-02-19       369       

وەزارەتی دەرەوەی  توركیا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هاكان فیدان لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی حەشدی شەعبی و شاندێكی یاوەری كۆبوونەوە و لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەكەیان كرد، ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژانە  توركیا خاكی عێراق و هەرێمى کوردستان بۆردوومان دەكات.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بارەی كۆبوونەوەی هاكان فیدان و فالح فەیاز سەرۆكی حەشدی شەعبی لە ئەنقەرە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هاكان فیدان لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی حەشدی شەعبی و شاندێكی یاوەری كۆبوەوە و هەروەها لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێ دۆخی ئەمنی و هاوكاری یەكتریان كردووە.

ئەوەش هاتوە، لە کۆبوەکەدا هاكان فیدان وتویەتى، توركیا ئامادەیە بۆ گفتووگۆ و هاوكاری لەگەڵ هەموو لایەنەكانی عێراق، ئەم كۆبوونەوەیەش لە چوارچێوەی پێشهاتەكانی ناوچەكە و ستراتیژی سیاسەتی دەرەوەی توركیا گرنگییەكی گەورەى هەیە.

جێگەی ئاماژەیە، دوای كوژرانی ئەبو باقر سەعدی، ئەمە یەكەم سەردانی سەرۆكی گرووپە چەكدارەكانی عێراقە بۆ توركیا، جگە لە فالح فەیاز شاندێكی حەشدی شەعبی یاوەرییان كردووە، سەردانەکەى فالح فەیاز لەكاتێكدایە، ڕۆژانە توركیا خاكی عێراق و هەرێم بۆردوومان دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×