میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، کارەبا لە نێو فڕۆکەخانەی بەغداد بڕاوە و لە ئێستادا ناتوانرێت پێشوازی لە هیچ فڕۆکەیەکی گەشتیاریی بکرێت، هەربۆیە گەشتەکان ڕاگیراون، دەشڵێن: ئەگەر هەیە لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
میدیا عێراقیەکان، لەبارەى ڕاگرتنى گەشتەکان لە فڕۆکەخانەى بەغدا بەمجۆرە زانیاریان خستووەتەڕوو:-
لە هەواڵى میدیا عێراقیەکاندا هاتووە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، کارەبا لە نێو فڕۆکەخانەی بەغداد بڕاوە و لە ئێستادا ناتوانرێت پێشوازی لە هیچ فڕۆکەیەکی گەشتیاریی بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هەیە لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و گەشتەکان ئەنجام بدرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى دوو ڕۆژە شەپۆلێکى بارانبارینى بەهێز ناوچە جیاوازەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و پێشبینى دەکرێت ئەو ناسەقەمگیرییەى کەش و هەوا تا سبەى شەممە بەردەوامى هەبێت.