بەرپرسێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق ئاشكرایكرد، 150 هەزار پیاو هەن، داواكارییان بۆ وەرگرتنی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی پێشكەشكردوە كە خۆیان وەك ژن تۆماركردوە.
ئاوێنە: ئەحمەد خەڵەف، سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بە میدیای رەسمی عێراقی وتوە، لەماوەی رابردودا 35 هەزار سەرپێچیكار لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی ئاشكرابون و چاوەڕێش دەكەن لەماوەی چەند مانگی داهاتودا ژمارەی سەرپێچێكاران بگاتە 300 هەزار كەس.
ئەوەشی خستۆتەڕو، پڕۆسەی سودمەندبونی 900 هەزار خێزان لە موچەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی تەواوكراوەو ژمارەی سودمەندانی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی دەگاتە 7 ملیۆن كەس.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی وتوشیەتی، 150 هەزار پیاو هەن كە داواكارییان بۆ وەرگرتنی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی پێشكەشكردوە كە خۆیان وەك ژن تۆماركردوە.