بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه، به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 151 هه‌زار و 850 دینار.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 213 ملیۆن و 604 هه‌زار و 104 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 209 ملیۆن و 194 هه‌زار و 104 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها چوار ملیۆن و 410 هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 152 هه‌زار دینار، به‌ڵام به‌هاكه‌ی به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین، له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 151 هه‌زار و 850 دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 151 هه‌زار و 900 دینار.
خستنەڕوی چوار ملیۆن 410 هەزار دۆلار بەشێوەی كاش لەكاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە شەش مانگە هێندەی ئەو بڕە كەمی نەخستۆتەبازاڕەوە