ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمان كۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمریكا لە عێراق و پرۆژە یاسای دوورخستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەکەمان ئەنجام دەدات.
محەممەد بەلداوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بارەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و دەركردنی هێزەكانیان لە عێراق، بۆ میدیا ناوخۆییەکان دەدوێت.
محەممەد بەلداوی ڕایگەیاند، ڕِۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمریكا و تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای دوورخستنەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە بۆسەر عێراق ئەنجام دەدات.
بەشێك لە پەرلەمانتاران، بە تایبەتی پەرلەمانتارە شیعەكان داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی پەرلەمان دەكەن، بۆ ئەوەی بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بدەن.
جێگەی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو ئەمریكا لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلێكی لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژهەڵاتی بەغدا كردە ئامانج، هەریەك لە ئەبو باقر ساعیدی و حاج ئەركان عەلیوی سەركردە لە گرووپی چەكداری كەتائبی حزبوڵای عێراق كوژران.