بەرپرسیاریەتی قەڵەم

عەبدولرەزاق شەریف
  2026-11-04   

   نوسین بە گشت بوارەکانی، وێرای بەرپرسیاریەتی فەرھەنگ، زمان و خوڵکی کۆمەڵایەتی پابەندبونێکی گەورەی پەروەردەیی و زانستی یە.
بەداخەوە لە ئێستادا ئەم پابەندبونە لە کایەکانی مەعریفەدا، لەناو کورد بەگشتی و لە ھەرێمی کوردستاندا بە تایبەتی لە پاشەکشەیەکی خێرای کارەساتباردایە.
مەدح و سەنای کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، پیاھەڵدان بە شان و باڵی سەرۆک و خاوخێزانی سەرۆک و سەرخێڵ تا دەگاتە ریکلام بۆ مۆدیلستەکانی بازرگانەکانی نیشتیمان، بۆتە نەریت، نوسین و قەڵەمی کوردەواری  پێ سوک و سەلیم کراوە.
ئەگەر ئەدەب و سیاسەت و رۆژنامەوانی بە نمونە وەربگرین، لە تەواوی مێژوی نوێی گەلەکەنماندا ، بە دەگمەن و دانسقە دەبینین قەڵەمێک دەربارەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ و دەرەوە خزمەتکاری کردبێت! قەڵەمی ریسوا لەو مێژوەدا، یان جاش قەڵەمی داگیرکەر و بێگانە بوە یان نەبوە.
لە دیوانی (من تینویەتیم بە گڕ دەشکێ: شێرکۆ بێکەس) ھۆنراوەی (بۆ بارزانی)، دواجاریش (مەشخەڵان) و دوا دێڕی سرودەکەی بۆ (ی ن ک)، دەرگای ڕەخنەیەکی جدی بە ڕوی بەرپرسیاریەتی قەڵەمەکەی شێرکۆدا کرایەوە، بۆخۆشی لە چەندین بۆنە و لێداونیدا، گیرۆدەی وەڵامێکی دروست دەبۆوە! ئەمە بۆ شاعیرێکی دۆست و ھاوەڵی سەرکردەکانی حیزب و شۆڕش گەورە و گران لەسەری کەوت، چجای بۆ قەڵەمی ڕەخنەگر و چاودێر (سەد مەرحەبا).
لە دوای سەرھەڵدانەوەی شۆڕی نوێ، ئەدەبیاتی سیاسی و ئەدەبی و تەنانەت ھونەری و رۆژنامەوانی، بەو زۆر و زەوەندیەی خۆیانەوە، تەنیا دێڕێک بۆ شان و شکۆی سەرکردەیەکی زیندوو نادۆزینەوە، لەکاتێکدا رۆژانە لە ژێر ئاگری تۆپ و تەیارەی دوژمندا ، لێیان شەھید دەبوو.
لەسەردەمی ئێستادا وشەی پیرۆزی کوردی ، قەڵەم و دەزگای میدیایی زڕت و زەبەلاح، بەدەست دەستەو تاقمی خوازەڵۆکەوە بونەتە چەتری تەڕنەبونی سەرۆک، سەتری گەندەڵیەکانی خاوخێزانی سەرۆک، نەتری درزوکەلێنی دیوارەکانی زەبروزەنگی ھێزەکەی سەرۆک .
مەتری پێوانەیی زەویە داگیرکراوەکانی شارەوانی سەرۆک ، کەپری حەوانەوەی شەوکوت و جەردەکانی سەرۆک و ھەندێکجاریش قەڵەم دەبێتە عەتری جەستەی داد و حوکمڕانی بۆگەنی پیاوەکانی سەرۆک.
خودایە چەند سەختە شەڕی قەڵەم لەگەڵ قەڵەمفرۆشەکاندا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سارا موحسین: هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم بۆ ڕێگری لە بەشداریکردنم لە دانیشتنی پەرلەمان
لەسەر بانگهێشتی پارتی و بە دەنگی 52 پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
ئارێز عه‌بدوڵا: بافڵ تاڵه‌بانی بیه‌وێت ته‌قله‌ به‌ فیل لێده‌دات
سوپای پاسداران تێکشکانی ٤ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ترەمپ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
گەڕانەوەی مەسیحییە پێشکەوتنخوازەکان بۆ ناو کایەی سیاسی؛ ستراتیژییە نوێیەکەی دیموکراتەکان لە بەرامبەر هەژموونی ترەمپدا
لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا دیموکراتەکان پێگەی مێژوویی کۆمارییەکانیان هەژاند و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان گرتە دەست
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
به‌های دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانمان بپارێزین
وەزارەتی دارایی هەرێم: تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم گەیشت و دابەشکردنیشی دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×